بارینی باران ڕێژەی ئاوی بەنداوەکانی هەرێمی زیاد کردووە



لەنوێترین ڕاگەیەندراودا وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم ئاامژەی بەوەکردووە، بەهۆی شەپۆلەکانی بارانبارین لەماوەی چەند ڕۆژی رابردوو ڕێژەی ئاوی بەنداوەکانی دوکان، دەربەندیخان و دهۆک لە ٢٠ بۆ ٧٧ سانتیم زیادی کردووە.

لەڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی کشتوکاڵدا ئەوەشخراوەتەڕوو، لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری رابردوودا بەهۆی شەپۆلی بارانبارین ئاوی بەنداوی دوکان ٤٨ ملیۆن مەترسێجا ئاوی تێڕژاوە و ئاستی ئاوەکە ٧٧ سانتیم زیادی کردووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان کە ١٦ ملیۆن مەترسێجا ئاوی تێڕژاوە و ئاستی ئاوەکە ٢٤ سانتیم زیادی کردووە.

هەروەها بەنداوی دهۆک ٣٠٠ هەزار مەترسێجا ئاوی تێڕژاوە و ڕێژەی ئاو تێیدا ٢ سانتیم زیادی کردووە.

بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوەکانی هەرێم لەکاتێکدایە، لە ٢٢ـی ئەم مانگەوە شەپۆلێکی بارانبارین ڕووی لە ناوچەکانی هەرێم کرد و بەهۆیەوە بەشێک لە کانیا و چەم و ڕوبارەکان بووژانەوە و بوو بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوەکانیش.

ئەمڕۆ ڕۆناڵدۆ و بنزیما ڕووبەڕووی یەك دەبنەوە
پێشت ئەمڕۆ ڕۆناڵدۆ و بنزیما ڕووبەڕووی یەك دەبنەوە
نرخی دۆلار بەرزبوەوە
دواتر نرخی دۆلار بەرزبوەوە
ەیوەندیدار