نرخی خۆراك و سەوزە و میوە هەرزان دەبێت



وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشكرای دەكات، كە نرخی سەرجەم ماددەكانی خۆراك و سەوزە و میوە بە ڕێژەی دیاری كراو دابەزیون.

وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی فیدڕاڵی عێراق ڕاپۆرتێك سەبارەت بە دۆخی ئابووری وڵات و كاریگەرییەكانی دابەشكردنی بەشەخۆراك و هەڵمەتەكانی وەزارەتی بازرگانی بۆ فرۆشتنی ماددەكانی خۆراك بە نرخی هەرزان لەسەر نرخەكانی ناو بازاڕ بڵاودەكاتەوە.

وەزارەتی پلاندانان لە ڕاپۆرتەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەماوەی مانگی 11ی ڕابردووەوە نرخی كاڵا و خۆراك لە بازاڕدا ڕووی لە دابەزین كردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ماددەكانی خۆراك بە ڕێژەی 0.8% و زەیت و ڕۆنی خۆراكی بەڕێژەی 1.7% نرخیان دابەزیوە.

ئاشكراشی كردووە، نرخی سەوزەواتەكان بەڕێژەی 2.9% و نرخی میوەكان بەڕێژەی 2.2% دابەزیون.

 

بەوێنە… یەكەم بەنداوی هەرێم سەرڕێژی كرد
پێشت بەوێنە… یەكەم بەنداوی هەرێم سەرڕێژی كرد
بەوێنە؛ ئاگر لە سەموونخانەیەك كەوتەوە
دواتر بەوێنە؛ ئاگر لە سەموونخانەیەك كەوتەوە
ەیوەندیدار