عێراق لە مانگێکدا زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە



ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاوی کردەوە، لەمانگی تشرینی دووەمی ڕابردوودا نزیکەی ١٠٣ ملیۆن بەرمیل نەوتیان بەرهەمهێناوە و داهاتەکەشی زیاتر بووە لە هەشت ملیار و ٤٨١ ملیۆن دۆلار.

لە راپۆرتێکدا کە لەبارەی ئامارەکانی کۆتایی مانگی تشرینی دووەم خراوەتەڕوو هاتووە، بڕی هەناردەی نەوتی خاوی عێراق گەیشتووەتە ١٠٢ ملیۆن و ٩٧٥ هەزار و ٧٨٢ بەرمیل و کۆی گشتی ئەو داهاتەش لەو بڕە نەوتە دەستکەوتووە و گەیشتووەتە هەشت ملیار و ٤٨١ ملیۆن و ٥٥٨ هەزار دۆلار.

لەڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، قەبارەی هەناردەی نەوتی خاو بۆمانگی تشرینی دووەمی ڕابردوو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراقەوە گەیشتووەتە ١٠١ ملیۆن و ٧٦٤ هەزار و ٦٢٠ بەرمیل کە لە کێڵگەی نەوتی گیارە یەک ملیۆن و ٣٨ هەزار و ٧٧٩ بەرمیل بەرهەمهاتووە و بڕی ئەو نەوتەی بە ئوردن فرۆشراوە گەیشتووەتە ١٧٢ هەزرا و ٣٨٣ بەرمیل.

لەڕاپۆرتەکەی وەزارەتی نەوتدا جەخت لەوەشکراوەتەوە، بەڕێژەیی نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاو بە ٨٢ دۆلار و ٣٦ سەنت فرۆشراوە.

وێڕای زیانە ژینگەییەکان، عێراق لە دژی کەمکردنەوەی وزەی ژێر زەوییە
پێشت وێڕای زیانە ژینگەییەکان، عێراق لە دژی کەمکردنەوەی وزەی ژێر زەوییە
دابه‌شكردنی ئاوی به‌شێك له ‌گه‌ڕه‌كه‌كان ڕاگیرا
دواتر دابه‌شكردنی ئاوی به‌شێك له ‌گه‌ڕه‌كه‌كان ڕاگیرا
ەیوەندیدار