بۆ كارتی نیشتمانی ئاگاداری هاووڵاتیانی سلێمانی دەكرێتەوە



بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و كارتی نیشتمانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەوانەی مامەڵەی كارتی نیشتمانی تاوەكو بەرواری 31ی ئایار كردووە، كارتەكانیان گەڕاوەتەوە و جەختیشدەكاتەوە، دەوام لە 2ی نیوەڕۆ بۆ 5ی ئێوارە هەیە بۆ وەرگرتنەوەی كارتەكان.

مقەدەم شێركۆ ئەحمەد، بەڕێوەبەری كارتی نیشتمانی پارێزگای سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەو ھاووڵاتیانەی تاوەكو (31/ 5/ 2022) ھاتوون مامەڵەی كارتی نیشتیمانیان كردوە و بەرواری وەرگرتنەوەی كارتی نیشتیمانیەكانیان تا (21/ 6/ 2022)ە كارتەكانیان گەڕاوەتەوە و‎ بەرواری وەرگرتنەویان لە ژێر وەسڵەكە نووسراوە.

‎‏‎‏‎ڕاشیگەیاند، ڕۆژانە لە یەك شەممەوە تا پێنج شەممە ‏‎‏‎لە كاتژمێر (٢)ی پاش نیوەڕۆ بۆ (5)ی ئێوارە دەتوانن سەردانی‌ بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی سلێمانی و سەرجەم فەرمانگەكانی كارتی نیشتیمانی سنووری پارێزگای سلێمانی بكەن بۆ وەرگرتنەوەی كارتی‌ نیشتمانیەكانیان‌.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎پێداویستیەكانی وەرگرتنەوەی كارتی نیشتمانی بریتیە لە ‏‎ڕەگەزنامەی‌ عێراقی‌ ‏‎‏‎‏‎‏‎و پێناسی‌ باری شارستانی‌ و ‎‏‎‏‎‏وەسڵی‌ وەرگرتنەوەی‌ كارتی نیشتیمانیەكە، ناوی ئەو ‎‏‎‏‎كەسەی تۆمار كراوە بۆ وەرگرتنەوەكەی دەبێت ھەر ئەو كەسە بچێتەوە بۆ كارتەكە.

ڕاستەوخۆ یاری كۆتایی مۆندیال لەنێوان فەڕەنسا و ئەرژەنتین
پێشت ڕاستەوخۆ یاری كۆتایی مۆندیال لەنێوان فەڕەنسا و ئەرژەنتین
ڕەشەبا كۆتایی دێت و شەپۆلێكی بەفر و سەرما هەرێم دەگرێتەوە
دواتر ڕەشەبا كۆتایی دێت و شەپۆلێكی بەفر و سەرما هەرێم دەگرێتەوە
ەیوەندیدار