حکومەتی هەرێم ئەو پارەیەشی خەرج کردووە کە بۆ خانەنشینیی وەریگرتووە



ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای دەکات، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو پارەیەی کە بۆ خانەنشینیی لە فەرمانبەرانی وەرگرتووە، کۆی نەکردووەتەوە و پێشنیاز دەکات لە ڕێی وەرگرتنی قەرزەوە ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەران لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی ڕووداو ڕایگەیاند، تاکە کێشە کە لە پرسی مووچە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە پرسی مووچەی خانەنشینانە.

ئەوەشی خستەڕوو کاتێك کە پارەی خانەنشینیی لە فەرمانبەر دەبڕدرێت دەبێت کە سندوقێکدا کۆبکرێتەوە، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو پارەیەی لە سندوقی خانەنشینیی کۆنەکردووەتەوە کە لە مووچەی فەرمانبەران بڕدراوە.

جەمال کۆچەر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەش پێشنیازی کرد ئەو پارەیەی کە دەبوو حکومەتی هەرێم لە سندوقی خانەنشیندا دایبنایە، بخەمڵێندرێت و پاشان بە قەرزی درێژخایەن لە حکومەتی عێراقی وەربگرێت، بەوەش کێشەی مووچەی خانەنشینان چارەسەر دەکرێت.

لێدوانی ئەندامەکەی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەران لە کاتێکدایە کە حکومەتی عێراق بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، لیژنەیەکی بۆ هەموارکردنەوەی یاسای بودجە پێکهێناوە.

وڵاتێک ڤیزەی لەسەر هاووڵاتییانی عێراق هەڵگرت
پێشت وڵاتێک ڤیزەی لەسەر هاووڵاتییانی عێراق هەڵگرت
نرخی سوتەمەنی دادەبەزێت
دواتر نرخی سوتەمەنی دادەبەزێت
ەیوەندیدار