دادگای فیدراڵی دەربارەی دوو سکاڵای فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە



بڕیارە ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی دەربارەی دوو دۆسیەی تایبەت بە مووچە و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆبێتەوە و ژمارەیەك مامۆستاش لە دانیشتنەکە ئامادە دەبن.

بەپێی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای فیدراڵی، ئەمڕۆ یەکشەممە، یەکەم دانیشتنی دادگا دەربارەی سکاڵایەک بەڕێوەدەچێت کە لەلایەن چوار فەرمانبەری ھەرێمەوە لەسەر ھەردوو سەرۆک وەزیرانی عێراق و ھەرێم تۆمارکراوە و داواکراوە دادگا ھەردوو حکومەتی عێراق و ھەرێم پابەند بکات بە جێبەجێکردنی یاسای بودجە و پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم و گێڕانەوەی مافەکانیان.

ھەمان ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی بۆ جاری دووەم تاوتوێی سکاڵایەک دەکات کە لەلایەن نۆ فەرمانبەری ھەرێمەوە لەسەر سەرۆک وەزیرانی ھەرێم و وەزیری دارایی ھەرێم تۆمارکراوە.

سکاڵاکارەکان، داوایان لە دادگای فیدڕاڵی کردووە حکومەتی ھەرێمی کوردستان پابەند بکات یاسای مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت وەک خۆی جێبەجێ بکات بەتایبەت ماددەکانی (٦ و ٧ و ٨ و ٩) و بڕیاری ڕاگرتنی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانیش ھەڵبوەشێنێتەوە.

شەوی ڕابردووش ژمارەیەك مامۆستا وێنەی خۆیان لە گۆڕەپانی تەحریرەوە بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، لەدانیشتنی دووەمی دادگای باڵای فیدڕاڵی دەبین بۆ مەبەستی دەستپیکردنەوەی پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران.

بڕیاربوو ڕۆژی ٢٦یمانگی ڕابردوو دادگا بڕیار لەسەر ئەم سکاڵایە بدات، بەڵام بۆ ئەمڕۆ دواخرا.

جەمال کۆچەر نوێترین هەنگاوی عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە ئاشکرا دەکات
پێشت جەمال کۆچەر نوێترین هەنگاوی عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە ئاشکرا دەکات
کەشناسی بڕی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە
دواتر کەشناسی بڕی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار