تورکیا ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی لە هەرێم بڵاوکردەوە



ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، شەش سەربازیان لە هەرێمی کوردستان کوژراوە و سەربازێکیش برینداربووە.

وەزارەتی بەرگری تورکیا ئاماژەی بەوەشکردووە، دوێنێ هەینی لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە هەرێمی کوردستان، شەش سەربازیان کوژراون و یەکی دیکەشیان برینداربووە. ‎

ئەوەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی ١٨ی مانگی نیسانی ٢٠٢٢، وەزارەتی بەرگری تورکیا ئۆپەڕاسیۆنێکی بۆسەر چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان لەژێر ناوی “چنگ قفڵ” راگەیاند و تێیدا ناوچەکانی مەتینا و زاپ و ئاڤاشینی بە چڕی بۆردوومان کرد و هەتا ئێستاش لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوامە.

هاوکات، تورکیا لەنوێترین ڕاگەیەنراودا جەختی لە بەردەوامی هێرش و ئۆپەراسیۆنەکان بۆسەر هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” کردەوە.

د. مەحمود عوسمان: دۆخی کورد لەناوچە جێناکۆکەکان باش نییە و مەترسی هەیە
پێشت د. مەحمود عوسمان: دۆخی کورد لەناوچە جێناکۆکەکان باش نییە و مەترسی هەیە
نرخی کاڵا و شتومەک لە ژمارەیەک مارکێت هەرزان کرا
دواتر نرخی کاڵا و شتومەک لە ژمارەیەک مارکێت هەرزان کرا
ەیوەندیدار