هاووڵاتیان دەتوانن دۆلار بە نرخی بانکی ناوەند وەربگرن



بانکی بازرگانی عێراقی کردنەوەی سەکۆیەکی دۆلاری بۆ هاوولاتیان بە نرخی بانکی ناوەندی ڕاگەیاند کە 100 دۆلار بە 132 هەزار دینارە.

لە بڵاوکراوەیەکدا بانکی بازرگانی عێراقی ( TBI) بلاویکردەوە، سەکۆیەکی تایبەت بە دەستخستنی دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی بۆ هاوولاتیان دەکریتەوە، و لە ڕێگەی لینکێکەوە دەتوانن خۆیان تۆمار بکەن بۆ وەرگرتنی دۆلار لەو پسکەی کە دێتە عێراقەوە،

باناکەکە ئاماژە بە چۆنێتی خۆ تۆمارکردن و ڕیکارەکان دەکات و بەم سێوەیە روونیکردۆتەوە:

1- پێویستە داواکاری بۆ وەرگرتنی پارەی نەختینە بنێردرێت بە مەرجێک ئەم داواکاریانە واژۆی بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراو و مۆری کۆمپانیا بۆ کۆمپانیاکان، و واژۆی خاوەن ئەکاونت بۆ حیسابی کەسی لەخۆ بگرێت.

2- داواکاری کشانەوە تەنها لەلایەن خاوەن ئەکاونتەکەوە پێشکەش دەکرێت، جا کۆمپانیا بێت یان ئەکاونتی کەسی، هەروەها لە ڕێگەی ناونیشانی ئیمەیڵی کڕیارەکانەوە کە لە بانکەکەمان تۆمارکراوە.

3- فەرمانەکان بە تایبەتی لە ڕێگەی لقی سەرەکییەوە جێبەجێ دەکرێن.

4- بۆ ئەم پرۆسەیە بە ڕێژەی (5%) سود وەردەگیرێت.

5- پڕۆسەی ڕێکارەکانی خەرجکردن پێویستی بە پێنج ڕۆژە.

6- ئەو داواکاریانەی کە هەموو ئەو وردەکاریانەی سەرەوەی تێدایە دەنێردرێت بۆ ئیمەیڵ بۆ ئەم خزمەتگوزارییە:

لەم لینکەوە ناوت تۆماربکە

هاتووچۆی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
پێشت هاتووچۆی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
دۆلار دابەزینی زیاتری تۆمارکرد
دواتر دۆلار دابەزینی زیاتری تۆمارکرد
ەیوەندیدار