![](https://xelk.org/wp-content/uploads/2024/03/awincity2.png)
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، لەخۆرهەڵاتی بەغدای پایتەخت لەڕێگەی بەکارهێنانی بۆمبی دەستکردەوە هێرش کراوەتە سەرماڵی هاوڵاتییەک و کوژران و برینداربوونی ئەندامانی ئەو ماڵەی لێکەوتووەتەوە.
سەرچاوەکە بە ئاژانسی هەواڵی شەفەق نیوزی ڕاگەیاندووە، هێرشەکە لە ناوچەی کەمالییەی بەغدا ئەنجامدراوە و لەئەنجامدا کەسێک کوژراوە و دوو کەس برینداربووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لێکۆڵینەوە بەمەبەستی دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی هێرشەکە دەستی پێکردووە.