حكومەتی عێراق نرخی نەوتی بۆ هاووڵاتیانی هەرێم هەرزان كرد



ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا نرخی یەك لیتر نەوت بۆ هاووڵاتیانی هەرێم بكات بە 250 دینار و بۆ ماوەی 4 مانگ بەردەوام بێت.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆبووەوە و بەپێی ڕاگەیەنراوێكی نووسینگەی سەرۆك وەزیران، بڕیار دراوە نرخی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتیانی هەرێم لە 500 دینارەوە بۆ لیترێك بكرێت بە 250 دینار بۆ هەر لیترێك.

ڕاشیگەیاندووە، پێدانی ئەو نەوتە بە هاووڵاتیانی هەرێم لە 1ی 12ی 2023ەوە دەستپێدەكات و بۆ ماوەی 4 مانگ بەردەوام دەبێت.

بەپێی بڕیارەكەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بەرمیلێك نەوتی 200 لیتری بە 50 هەزار دینار دەدرێت بە هاووڵاتیان.

پێشتر د.عیزەت سابیر، جێگری وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، بڕیاریان داوە نەوتی سپی بۆ هاووڵاتیانی هەرێم ڕەوانە بكەن و بەرمیلی بە 50 هەزار دینار دەبێت.

 

شەپۆلێكی بارانی بەلێزمە هەرێم دەگرێتەوە و چەم و كانیاوەكان دەبووژێنێتەوە
پێشت شەپۆلێكی بارانی بەلێزمە هەرێم دەگرێتەوە و چەم و كانیاوەكان دەبووژێنێتەوە
دەوامی ڕۆژانی شەممە لە بەشێكی خوێندنگەكان دەكرێتەوە
دواتر دەوامی ڕۆژانی شەممە لە بەشێكی خوێندنگەكان دەكرێتەوە
ەیوەندیدار