وتەبێژی کۆمسیۆن شێوازی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا دەکات



وتەبێژی کۆمسیۆن ڕایدەگەیەنێت کە ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامن و پرۆسەکەش بە هەمان ئامێر و میکانیزمی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بەڕێوەدەچێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، سەرباری ڕێکخستنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، بەڵام ئامادەکارییەکانیشیان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامن و پرۆسەکەش بە هەمان ڕێکار و ئامێرەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق ئەنجام دەدرێت.

ڕوونیشیکردەوە، کۆمسیۆن بودجەی پرۆسەکەی وەرگرتووە کە بڕەکەی 70 ملیار دینارە.

بڕیارە ڕۆژی 2ی شوباتی 2024، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.

سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنی پارێزگاکانیش جومانە غەلای ڕایگەیاند، بە هۆی ئەوەی چەند وێستەگەیەک فلاشی دەنگەکانیان ڕەوانە نەکردووە، بە پێی یاسای هەڵبژاردنەکان دەنگەکانی ئەو وێستگانە بەدەست دەژمێردرێن کە ژمارەیان لە هەزار وێستگە زیاترە.

وتەبێژەکەی کۆمسیۆن ئەوەشی خستەڕوو کە دەنگەکانی ئەو وێستگانە دەخرێنە سەر ئەوەی ڕاگەیەندراون و پاشان بڵاودەکرێنەوە.

بەم دوعایه بڵێن ئامین!
پێشت بەم دوعایه بڵێن ئامین!
بردمانەوە… ئەی دوای ئەوە!
دواتر بردمانەوە… ئەی دوای ئەوە!
ەیوەندیدار