گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەغدا ڕاگیران



گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەغدا ئەمڕۆ ڕاگیران، بەهۆی دروستبوونی تەم و خراپی کەشوهەوا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە فڕۆکەخانەی بەغدا ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلە تەمەوە کە ئاسمانی بەغدای داگیرکردووە، گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ڕاگیراون.

ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاند، “ئیدارەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ گەشتە ئاسمانییەکانی ڕاگرت، ئەوەش بەهۆی دروستبوونی تەم و کەمبوونەوەی توانای بینین کە مەترسی لەسەر گەشتە ئاسمانییەکان دروست دەکات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “دوای نەمانی تەمەکە لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ڕۆژدا گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە، هاوکات گەڕانەوەی گەشتەکان ڕادەگەیەنرێت”.

مووچەی پێنج وەزارەت دابەش دەکرێت
پێشت مووچەی پێنج وەزارەت دابەش دەکرێت
پەرلەمانتارێکی پارتی: هەرێمی کوردستان زۆر کارتی فشاری بەدەستەوەیە لە بەرامبەر بەغداد
دواتر پەرلەمانتارێکی پارتی: هەرێمی کوردستان زۆر کارتی فشاری بەدەستەوەیە لە بەرامبەر بەغداد
پەیوەندیدار