زانکۆی سلێمانی وەک باشترین زانکۆی عێراق و هەرێمی کوردستان لە ریزبەندی زانکۆکانی جیهان هەڵبژێردرا



وەزارەتی خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە زانکۆی سلێمانی دەکات و دەڵێت، بەپێی “ڕیزبەندی شەنگهای” بۆ ساڵی ٢٠٢٣ لە بواری (زانستی ماددەکان و ئەندازیاری) لە کۆى (٥٠٠٠) زانکۆ لەسەر ئاستی جیهانداو لە نێو (١٩٠٠) زانکۆی هەڵبژێردراو، زانکۆی سلێمانی وەک تاکە زانکۆ لەسەر ئاستى هەرێمى کوردستان و عێراق، پلەی (٤٠١ – ٥٠٠) وەردەگرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا وەزارەتەکە دەڵێت:” وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى دوپاتیدەکاتەوە ئەم دەستکەوتەى زانکۆى سلێمانى نیشاندەرى ئەو ڕاستییە کە زانکۆکە لە ڕێگەى توێژینەوە و تویژەرەکانیەوە دەیەوێت شوێنێکى باشتر لە نەخشەى ئەکادیمیاى جیهاندا دەستەبەربکات. هەروەها ئەم ئەنجامە کاریگەری ئەرێنى دروست دەکات لەسەر رەوتى پێشکەوتنى ئەکادیمیا و ئاستى زانستى زانکۆکانى کوردستان بەگشتى، بۆ ئەوەى چالاکانەتر لە نەخشەى ئەکادیمیاى جیهانى دەربکەون.

ڕیزبەندی شەنگهای بۆ هەڵسەنگاندنى تواناى زانکۆکان پشت بە چەند پێوەرێک دەبەستێت، بە تایبەت لە بوارەکانى (ژمارەی توێژینەوە، کاریگەریی توێژینەوە، هەمەئاهەنگیی نێودەوڵەتی، کوالێتیی توێژینەوە، خەڵاتی ئەکادیمیی نێودەوڵەتی).

سبەینێ نەوت لەم شوێنانە دابەشدەکرێت
پێشت سبەینێ نەوت لەم شوێنانە دابەشدەکرێت
کۆمسیۆن رێژەی بەشداریکردنی لە دەنگدانی تایبەت ئاشکرا کرد
دواتر کۆمسیۆن رێژەی بەشداریکردنی لە دەنگدانی تایبەت ئاشکرا کرد
ەیوەندیدار