تۆمەتبارێک بە 85 مۆری ساختەوە دەستگیرکرا



بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە 85 مۆری ساختەی دروستکردووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاسایشی هەولێر ئاماژە بەوەدەکات، لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت ئەم تۆمەتبارە لەژێر ناوی کۆمپانیایەک هەڵسابوو بە ساختەکردن و دروستکردنی نووسراوی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و دەزگا خێرخوازییەکان و دروستکردنی مۆر و پسوولەی ساختە.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەناوی چەندین کۆمپانیای نادیار(وەهمی) تەندەری پێشکەشی رێکخراوە خێرخوازییەکان کردووە و چەند تەندەرێکی دیکەشی وەرگرتووە و لەکاتی دەستگیرکردنیدا لەلایەن هێزەکانمان لە ئاسایشی هەولێر دەستگیرا بەسەر (85) مۆری ساختە و چه ند چەکێکی بێ مۆڵەتدا.

لێرەوە ڤیدیۆکە ببینە

 

مۆنۆمێنتی عومەری خاوەر درایە پارێزگاری لامبس لە بەریتانیا
پێشت مۆنۆمێنتی عومەری خاوەر درایە پارێزگاری لامبس لە بەریتانیا
ئاگادارییەك لە كارتی نیشتمانی سلێمانییەوە بۆ هاووڵاتیان
دواتر ئاگادارییەك لە كارتی نیشتمانی سلێمانییەوە بۆ هاووڵاتیان
ەیوەندیدار