پارتی “هەنگاوی داهاتووی” دەستكاری كردنی پشكی مووچە ئاشكرادەكات



پەرلەمانتارێکی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لەگەڵ دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراق فراکسیۆنەكەی داوای ھەموارکردنەوەی یاسای بوودجە دەکات و دەشڵێت: “پێداگیری لەسەر ئەوە دەکەین مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان بخرێتە سەر بودجەی حاکیمە بۆ زامنکردنی مافی فەرمانبەران”.

د. نەھلە ئەفەندی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بەماڵپەڕی فەرمیی حزبەكەی ڕاگەیاندووە، “دوای ھەڵبژاردن و پشووەکان وەک فراکسیۆنی پارتی یەکەم کارمان داوای ھەموارکردنەوەی یاسای بوودجەی عێراق دەکەین تا مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان لە بودجەی فیعلی جیا بکرێتەوە و ئەو کێشە و ئاستەنگانەی ئێستا دروستکراون بەرامبەر مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی ھەرێم، نەمێنن”.

وتیشی: “پێداگیری لەسەر ئەوە دەکەین مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان بخرێتە سەر بودجەی حاکیمە و ھاوشێوەی فەرمانبەرانی عێراق مانگانە بەبێ کێشە ماف و شایستەکانی فەرمانبەرانی ھەرێم زامن بکرێت”.

د. نەھلە ئەفەندی ئاماژەی بۆئەوەشکرد، “دووەم خاڵی فراکسیۆنی پارتی نەوت و گازە، کە بێتە پەرلەمان و دانوستانی لەسەر بکرێت بۆ ئەوەی وەبەرھێنان لەکەرتی نەوت و گازی ھەرێمی کوردستان دووبارە کاری تێدا بکرێت و ئەو کێشانەی لەبارەی کەرتی نەوتەوە ھەیە چارەسەربکرێن”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا بەڵێنی چارەسەركردنی كێشەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی دا و ڕایگەیاند، پڕۆژەیەكی بۆ هەمواركردنەوەی یاسای بودجە ئامادەكردووە و دوای كۆتایی هاتنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران پەسەندی دەكەن و ڕەوانەی پەرلەمانی دەكەن بۆ دەنگدان لەسەری.

جەختیشی كردەوە، دەبێت كێشەی مووچەی هەرێم كۆتایی بێت و لەمەودوا وەك فەرمانبەرانی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بێ‌ دواكەوتن خەرج بكرێت.

ئاگادارییەك لە كارتی نیشتمانی سلێمانییەوە بۆ هاووڵاتیان
پێشت ئاگادارییەك لە كارتی نیشتمانی سلێمانییەوە بۆ هاووڵاتیان
سبەینێ‌ مووچەی مامۆستایان دابەش دەكرێت
دواتر سبەینێ‌ مووچەی مامۆستایان دابەش دەكرێت
ەیوەندیدار