محمد بازیانی: باڵەکانی بزوتنەوەی ئیسلامی یەکناگرنەوە



د. محمد بازیانی وتەبێژی فەرمی بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی لە چاوپێکەوتێکی تایبەت، لەگەڵ تۆڕی تۆڕی میدیایی خەڵک سەبارەت بە پلانیان بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان، کە وابڕیارە لە شوباتی ساڵی ئاییندە بەڕێوەبچێت ڕایگەیاند، مۆڵەتی فەرمی بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامیمان لەبەغدا پێشکەش کردووە و زۆری نەماوە تەواوبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی وەک هەنگاوێک بۆ خۆ ئامادەکردن و بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی داهاتوودا لە هەرێم  لیژنەیەکیان بەمەبەستی سەرپەرشتی کردنی هەڵبژاردنەکان پێکهێناوە.

لەبارەی یەکگرتنەوەی باڵەکانی بزووتنەوەی ئیسلامی محەمەد بازیانی بە دەزگای میدیایی خەڵکی ڕاگەیاند، هیچ هەوڵێک نییە و هەرگیزیش باڵەکانی بزووتنەوەی ئیسلامی یەکناگرێنەوە. دەڵێت “ئێمە وەکو بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی پەیڕەو و پڕۆگرامی تایبەت بەخۆمان هەیە”

سەبارەت بە بەشداری کردنیان لەهەڵبژاردنەکان باسی لەوەکترد، لیست و کاندییان دەبێت و لەئێستاشدا لەهەوڵی ڕێکخستنەوە و دیاریکردنی کاندیددان.

هاوکات، ئەوەشی خستەڕوو، ڕەنگە لەو مانگە کۆنگرەی دامەزراندنی خۆیان ببەستن. دواتریش وەک حیزبێکی فەرمی لەکوردستان خۆیان دەناسێنن، کە لۆگۆ و ئاڵای تایبەت بە خۆیان هەیە و ناوییان: “بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی”یە و لەشارەکانی سلێمانی و هەڵەبجەش بارەگایان هەیە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماری کار و چالاکییەکانی ٢٠٢٣ بڵاوکردەوە
پێشت دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماری کار و چالاکییەکانی ٢٠٢٣ بڵاوکردەوە
لە ڕۆژی پشوودا خشتەی مووچە گۆڕانی بەسەردا نایەت
دواتر لە ڕۆژی پشوودا خشتەی مووچە گۆڕانی بەسەردا نایەت
ەیوەندیدار