توركیا نزیكەی 150 كۆچبەری كوردى باشور و ڕۆژهەڵات دەستگیركران


ئەندامێكی كۆمیسیۆنی مافەكانی مرۆڤی سەر بە پارتی دیموكراتی گەلان ڕایدەگەیەنێت، لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی توركیاوە نزیكەی 150 كۆچبەری كورد دەستگیركران، كە لە ھەرێمی كوردستان و رۆژهەڵاتەوە روویان لەو وڵاتە كردووە.

توركان ئەسڵان ئاغاچ، ئەندامی كۆمیسیۆنی مافەكانی مرۆڤی سەر بە پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە)لەلێدوانێكیدا ڕایگەیاندووە، ١٤٤ كۆچبەر كە خەڵكی ھەرێمی كوردستان و رۆژھەڵاتی كوردستانن لە شارۆچكەی مارماریسی سەر بە موغڵا دەستگیركراون و لە ناوەندێكی ناردنەوەی كۆچبەران ھێڵدراونەتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، لەو ژمارە كۆچبەرە ٦٠ كەسیان پیاون و ٤١ كەسیان ژن و ٤٣ كەسیشیان منداڵن و بەشێكیش لە منداڵەكان باری تەندروستیان تێكچووە.

ئاشكراشیكردووە، پارتی دیموكراتی گەلان چاودێری رەوشی كۆچبەرەكان دەكەن، بەڵام بەھۆی ئەوەی كۆتایی ھەفتەیە لە توركیا لە ئێستادا ناتوانن كۆچبەرەكان ببینن.

یاریگای ئۆڵۆمپی مینای بەسرە ئامادەیە بۆ پێشوازیكردن لەیارییەكانی جامی كەنداو
پێشت یاریگای ئۆڵۆمپی مینای بەسرە ئامادەیە بۆ پێشوازیكردن لەیارییەكانی جامی كەنداو
سەمیر هەورامی؛ بمانەوێت دوو ئیدارەیی ڕابگەیەنین پێویستمان بەشێر و رێوی نییە
دواتر سەمیر هەورامی؛ بمانەوێت دوو ئیدارەیی ڕابگەیەنین پێویستمان بەشێر و رێوی نییە
پەیوەندیدار