کۆریای باشور: دۆزەخێک لە وێرانکاری چاوەڕوانی کۆریای باکور دەکات



ئەمڕۆ چوارشەممە، بەهۆی بەردەوامی گرژییەکانی نێوانیان وەزیری بەرگری کۆریای باشور هەڕەشەی لەناوچوونی لە کۆریای باکور کرد ئەگەر ئەو وڵاتە هەرکردەوەیەکی نابەرپرسانە ئەنجام بدات و مەترسی لەسەر کۆریای باشور و بەرژەوەندییەکانی دروست بکات.

وەزیری بەرگری کۆریای باشور شین وۆن سیک ئاماژەی بەوەکردووە، کۆریای باکور جگە لە هەڵبژاردنی یەکێک لە بژاردەکانی ئاشتی یاخود لەناوچوون هیچی دیکەی لەبەردەستدا نییە.

باسی لەوەشکرد، ئەگەر پیۆنگ یانگ کردەوەی نابەرپرسانە ئەنجام بدات کە زیان ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە بگەیەنێت ئەوا دۆزەخێک لە وێرانکاری چاوەڕوانی دەکات.

وتەکانی وەزیری بەرگری کۆریای باشور لەکاتێکدایە، دوای ڕەروانەکردنی یەکەم مانگی دەستکردی سیخوڕی بۆ بۆشایی ئاسمان لەلایەن کۆریای باکورەوە سیئۆل ڕێککەوتنە دووقۆڵییەکەی نێوانیانی هەڵوەشاندەوە کە لەسەر بنەمای کەمکردنەوەی گرژییەکان و ڕێگری کردن لەململانێکانی نێوانیان ئەنجامدرابوو، بەوهۆیەشەوە بڕیاردرا ئەنجامدانی مانۆڕە سەربازییەکان قەدەغە بکرێتسەربازەکان لە ناوچە هاوبەشەکانی نێوانیان بکشێننەوە.

هاوکات، دوای هەلوەشاندنەوەی ڕێککەوتنەکەیان کۆریای باشور دەستی کردووەتەوە بە دووبارە جێگیرکردنەوەی سەرباز و چەکی قورس لەو ناوچانەی بەجێیان هێشتبوو.

دۆلار لە دابەزینی زیاتردایە
پێشت دۆلار لە دابەزینی زیاتردایە
باران بارین بەردەوام دەبێت و بەفر دەبارێت
دواتر باران بارین بەردەوام دەبێت و بەفر دەبارێت
ەیوەندیدار