نرخی زێڕ نزیكەی 50 دۆلار دابەزی



دوای گەیشتنی نرخی زێڕ بە بەرزترین ئاستی مێژوویی خۆی، كە سەروو 2030 دۆلاری تۆمار كرد بۆ یەك ئۆنسە، دووبارە نرخی زێڕ دابەزییەوە و نزیكەی 50 دۆلار لە بەهاكەی شكاوە.

دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەرزبوونەوەی ڕێژەیی لە هەڵئاوسانی ئابووری ئەمریكا كاریكەری لەسەر بەهای زێر دروست كردووە و نرخەكەی دابەزاندووە.

ڕاشیگەیاند، ئۆنسەی زێڕ لەڕووی تەکنیکی لەسەر تایم فرێمی ڕۆژانە ئەگەر لەنێوان 1985 دۆلار تا 1965 دۆلار دابەزێت و بوەستێت ئەوا لەناوچەی بەرزبوون دەمێنێتەوە بەئامانجی گەیشتنەوە بە 2008 دۆلار تا 2018 دۆلار، بەڵام بەپێچەوانەوە ئەگەر لە 1965 دۆلار بشكێت، ئەوا دادەبەزێت بۆ 1950 دۆلار تا 1930 دۆلار.

وتیشی، “ئێستا نرخی یەك ئۆنسە 1984 دۆلارە و یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 508 هەزار دینارە و عەیاری 21 بە 488 هەزار دینارە و عەیاری 18 بە 388 هەزار دینارە”.

 

لە سلێمانی و نەینەوا چوار تیرۆرست دەستگیرکران
پێشت لە سلێمانی و نەینەوا چوار تیرۆرست دەستگیرکران
ڕۆژئاوای كوردستان بووە خاوەنی دەستوور
دواتر ڕۆژئاوای كوردستان بووە خاوەنی دەستوور
ەیوەندیدار