سەرۆکی “شاباک”ی ئیسرائیلی: دەستوەردان لەکاری ئێمەدا مەکەن!



سەرۆکی ڕێکخراوی “شاباک”ی ئیسرائیلی، ڕۆنان بار، نامەیەکی بۆ ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس ناردووە و تێیدا نووسیویەتی “ئەوانەی ئاواتەخوازن جیهانێکی سەلامەتتر ببینن، دەبێت خۆیان لە دەستوەردان ورێگریکردن لە ئێمە بەدوور بگرن”.

 

ڕۆنان بار، لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە کە “لە میساقی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە، ئامانجی ڕێکخراوەکە نوێکردنەوەی باوەڕە بە سەرەتاییترین مافەکانی مرۆڤ، بە کەرامەتی مرۆڤ و گرنگی ژیانی مرۆڤ و یەکسانی مافەکانی نێوان ژن و پیاو، حەماس لە کەرتی غەززە ماوەی ١٧ ساڵە بە تەواوی ئەو مافانە پشتگوێ دەخات.

 

دەشڵێت؛  “لە کاتی هێرشەکانی حەماس لە ٧ی ئۆکتۆبەردا، بە هیچ شێوەیەک ڕێز لە مافەکانمان نەگیرا، نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دڵنیابوون لەوەی کە ئەمە دووبارە نەبێتەوە، چی کرد؟، لە مانگی ئۆکتۆبەردا، جولەکەکان کوژران ” بە شێوەیەکی دڕندانە، تەنها لەبەر ئەوەی جولەکەن”.

وتیشی؛ سوپای ئیسرائیل و هێز و دەزگا هەواڵگرییەکانی بەپێی بەرزترین بنەما ئەخلاقییەکان کاردەکات، ئێمە بە ئەنقەست دژی خەڵکی مەدەنی مامەڵە ناکەین.

 

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا بۆ گۆتێرێس وتی: کاتی ئەوە هاتووە بەڕێز ئەمینداری گشتی بیرتان بخەمەوە کە (سەرۆکی حەماس لە غەززە) یەحیا سینوەر خۆی لە ئیسرائیل سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنراوە بەهۆی کوشتنی فەلەستینیەکان نەک جولەکەکان، دەبێت غەززە لە دەستی حەماس ڕزگار بکرێت، نەک لە دەستی ئیسرائیل.

 

وتیشی: تکایە هاوکارمان بن بۆ لابردنی حوکمی خراپ لە کەرتی غەززە و گەڕاندنەوەی باوەڕ بە سەرەتاییترین مافەکانی مرۆڤ وەک لە میساقی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە، هاوکارمان بن بۆ گەڕاندنەوەی باوەڕ بە مافی یەکسانی نێوان ژن و پیاو، فەلەستینی، ئیسرائیل، موسڵمان، مەسیحییەکان و جولەکەکان و ئەوانی تر، یارمەتیمان بدەن لە گەڕانەوەی باوک و دایک و خوشک و براکانمان بۆ ماڵەکانیان.

 

سەرچاوە: ئۆرشەلیم پۆست

جەمال کۆچەر: حکومەت بەهای دۆلار جێگیر دەکات
پێشت جەمال کۆچەر: حکومەت بەهای دۆلار جێگیر دەکات
عێراق داوای 100٪ی داهاتی دەروازەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
دواتر عێراق داوای 100٪ی داهاتی دەروازەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
ەیوەندیدار