بافڵ تاڵەبانی: ئه‌و كوردستانه‌ی ئاكام عومه‌ر خه‌ونی پێوه‌ده‌بینی دروست ده‌كه‌ین



سەرۆكی یەكێتیی نیشتماینی كوردستان لەكاتی هێنانەوەی تەرمی ئاكام عومەر، فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان بەڵێن بە خەڵكی كوردستان دەدات، یەكێتی ناهێڵێت خوێنی شەهیدەكانی بۆ خاكی كوردستان و مافی چارەنووس ون بێت.

ئەمڕۆ تەرمی ئاكام عومەر، فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان لە ئەڵمانیاوە گەڕایەوە سلێمانی و بڕیارە دواتر لە هەولێر بەخاك بسپێردرێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی لە وتاری مەڕاسیمی هێنانەوەی تەرمی ئاكام عومەر ڕایگەیاند، ئاکام شەری کرد بۆ کوردستان و میللەت و حزبەکەی. ئەو تەنها ئیرادەی بەرگری لە خاکی کوردستان و شەری دوژمنەکانی دەویست و خەونی ئەوەبوو یەکریزی کورد دروستببێت.

سەرۆكی یەكێتی به‌ڵێن به‌ خه‌ڵكی كوردستان دەدات: “یه‌كێتی زۆر قوربانی داوه‌ و هه‌زاران شه‌هیدی هه‌یه‌ و فه‌رمانده‌ ئاكام یه‌كێكه‌ له‌و شه‌هیدانه‌ و هه‌رگیز ناهێڵین ناوی شه‌هیده‌كانیان ون بێت و له‌سه‌ر ئه‌و رێگایه‌ ده‌ڕۆین تاوه‌كو ده‌گه‌ینه‌ ئامانجه‌كانمان”.

ڕاشیگەیاند، دەبێت لەبیرمان بێت کاک ئاکام بەو تەمەنە گەنجەوە توانی هێزێکی بچووک بکات بەم هێزی کۆماندۆیەی ئێستا کە “هەموو نەیار و دوژمن لێی تۆقیون”. ئەو بەشێکی سەرەکی بوو لە رێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و رووبەرووبوونەوەی شەری داعش و ئەو پەیوەندییەی ئێستا هەمانە لەگەڵ هاوپەیمانان.

وتیشی، “ئێمە هەموومان موسوڵمانین و ئەوە دەزانین شەهید ئاکام بە سەربەرزی گەرایەوە بۆلای خوای گەورە، ئەو پیاوێکی خواناس بوو”.

سەرۆكی یەكێتی ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە وەک یەکێتی و پێشمەرگەی کۆماندۆ و دژە تیرۆر، بەڵێنمان داوە بە ڕۆح و خوێنمان بەرگری لە کوردستان بکەین، بەڵێن بە هێزی کۆماندۆ دەدەین هەمیشە بەهێزتر دەبین و هەرگیز بۆ دواوە ناگەرێینەوە، هەموو هەوڵێک دەدەین ئەو کوردستانە دروست بکەین، کە کاک ئاکام خەونی پێوە دەبینی”.

چەكی بایۆلۆجی لە ئۆكراینا
پێشت چەكی بایۆلۆجی لە ئۆكراینا
نرخی دۆلار دابەزی
دواتر نرخی دۆلار دابەزی
پەیوەندیدار