بنكەكانی “ئۆرزدی باك” بۆ فرۆشتنی خواردەمەنی بە قیست بە هاووڵاتیان دەكرێنەوە



وەزارەتی بازرگانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، بڕیاریداوە کەرەستەی خۆراکی بەشێوەی قیست بە هاووڵاتییان بفرۆشێت و بۆ ئەوەش چەند بنکەیەک “ئۆرزدی باك- اسواق مركزی” بكاتەوە.

وەزارەتی بازرگانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “لەسەر راسپاردەی محه‌مەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق چەند بنکەیەکی فرۆشتنی تایبەت بە کەرەستەی خۆراکی بۆ هاووڵاتییان دەکرێنەوە و تیایاندا بەشێوەی قیست كەلوپەلی خۆراكی دەفرۆشرێت”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “هاووڵاتییان لەو ناوەند و بنكانەی دیاری دەکرێن، دەتوانن بە بڕی 100 هەزار دینار کەرەستەی خۆراکی بکڕن مانگانە، هەروەها مانگانە تەنها 10 هەزار دینار دەگێڕنەوە بۆ بنكەكە، ئەوەش لەپێناو ئەوەی بارگرانی داراییان بۆ دروست نەبێت”.

سەبارەت بە كردنەوەی ئەو بازاڕانە لە هەرێم، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری بازرگانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، “پێویستە هەر بڕیارێک لە وەزارەتی بازرگانی عیراق دەربچێت هەرێمیش بگرێتەوە، بەڵام تائێستا هیچ شتێکی فەرمیمان لەوبارەوە بۆ نەهاتووە”.

 

دەرماڵەی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان دابەش دەكرێت
پێشت دەرماڵەی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان دابەش دەكرێت
هەدەپە ناوەكەی بۆ “دەم پارتی” گۆڕی
دواتر هەدەپە ناوەكەی بۆ “دەم پارتی” گۆڕی
ەیوەندیدار