” په‌رله‌مانتاره‌ عه‌ره‌به‌كان مووچه‌ی هەرێم وه‌ك كارتێك به‌رامبه‌ر حكومه‌تی عێراقی به‌كاردەهێن “



سۆران عومەر، پەرلەمانتار لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، سێ پەرلەمانتاری عێراقی دژی ناردنی پارە بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم سکاڵا تۆمار دەکەن، ئاماژەی بەوەشکرد، “به‌رپرسیاری خراپی گوزه‌رانی خه‌ڵك و شكستی حوكمڕانی لە ئه‌ستۆی ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ هه‌رێمیان به‌ ئەمڕۆ گه‌یاند”.

سۆران عومەر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی، شەوی ٢١ی ئەیلوول ٢٠٢٣ بوو لەگەڵ هەر سێ پەرلەمانتاری لیژنەی دارایی (یوسف کیلابی، حسێن مؤنیس و محمد نوری) کۆبوینەوە تاکو تێیان بگەیەنین ئەو سێ ٧٠٠ ملیارەی بۆ هەرێم دێت بۆ مووچەی خەڵکی کوردستانەو کێشە دروست نەکەن چونکە ڕۆژەکەی بەڕێوەبەری بانکەکانیان بانگ کردبوو هەڕەشەیان ليێکردبوون کە ئەگەر پارە بەقەرز بۆ هەرێم بنێرن شکاتیان لێ دەکەن، دوای کاتژمێرێک گفتوگۆ ئەوەی سەیر بوو یوسف کلابی وتی؛ چۆن پارەتان بۆ بنێرین ئێوە هونەرمەندێکتان هەیە ناوی حەمکۆیە قسەی بە ئیمامی حسێن و حەشدی شەعبی وتووە! وتمان ئەوە تەسەروفی شەخسی بووە و وەزیری ڕۆشنبیری هەرێم سکاڵای لەسەر تۆمارکردووە، دواتر بەڵێنیان دا سکاڵا نەکەن و لەگەڵ ئەوەبوون ئەو پارە بۆ مووچە بدرێت بە هەرێم”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆژی (یوم النصر) کە لە هەرێم نەکرا بە پشوو کە لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق پشوو بوو، یوسف کیلابی ڕەخنەی گرت و دەڵێت کە ئەمڕۆ سکاڵا لەسەر بەڕێوەبەری ئەو بانکانە تۆمارەکات کە پارەیان بۆ هەرێم ناردووە.

سۆران عومەر ئەوەشی خستەڕوو، هەمیشە پێمان وتوون لە مەسەلەی پابەندی یاسای بودجە کێ بەرپرسیارە سزای ئەوە بدەن، خەڵکی هەرێم و مووچەخۆران گوناهیان چییە تا باجی ئەم ناکۆکی و حیکایەتی مێشەی نێوان هەرێم و بەغدا بدەن، بەڵام بەداخەوە وەک پێشتر باسمکرد بەشێک لەو پەرلەمانتارە عەرەبانەی مەسەلەی مووچەی فەرمانبەران وەک کارتێک بەکاردێن بەرامبەر حکومەتی عێراقی، ئەگەر نا لە حەقیقەت دا هیچمان پێ ڕەوا نابینن و گەمە بەسۆزی مووچەخۆرانی هەرێم دەکەن، ئەوەتا لە هەفتەی کۆتای هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان سکاڵا تۆمارەکەن لەسەر ئەوەی پارە بۆ مووچەی مانگی ئەیلوول ی فەرمانبەرانی هەرێم دێت، لەگەڵ ئەوەشی کە بۆ مووچەی مانگی تەمووز و ئاب هات.

ئەو پەرلەمانتارە سەبارەت بە سکاڵاکە وتی، بەشێکی ئەم سکاڵایان بۆ ئەوەیە پارەی دیکە نەنێردرێت بۆ ئەو سێ مانگەی کە دەمێنێتەوە، ئەوەشی تانەلەئێمە دەدات گوایە وتوومانە نەوت ڕادەست بکەن کێشەی بودجەمان نامێنێت ئەوە دروستەو وایە، بەڵام بەهۆی کێشەی کرێی دەرهێنانی نەوتەوە تا ئێستا نەوت ڕادەست نەبووە.

سۆران عومەر جەختی لەوەشکردەووە، بەرپرسیاری ئەم دۆخەی هەرێم و خراپی گوزەرانی خەڵک و شکستی حوکمڕانی لە ئەستۆی ئەوانەیە کە هەرێمیان بە ئەمڕۆ گەیاند.

 

136 کۆچبەری نایاسایی دوای پەککەوتنی بەلەمەکانیان ڕزگارکران
پێشت 136 کۆچبەری نایاسایی دوای پەککەوتنی بەلەمەکانیان ڕزگارکران
ساڵی داهاتوو پسووڵەی خۆراک دەبێتە ئەلیکترۆنی
دواتر ساڵی داهاتوو پسووڵەی خۆراک دەبێتە ئەلیکترۆنی
ەیوەندیدار