بارەگای بارزانی هەڵوێستی مەسعود بارزانی ئاشکرا کرد



مەسعود بارزانی ڕایگەیاند، نابێت ئیستحقاق و مافەكانی پێکهاتەکان تێكەڵی هیچ بەرژەوەندییەكی سیاسی و نادادپەروەرانە بكرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بارەگای بارزانی ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی هەڵوێستی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەربارەی کۆتای پێکهاتەکان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردەوە و تێیدا جەخت دەکاتەوە کە “نابێ ئیستحقاق و مافەكانیان تێكەڵی هیچ بەرژەوەندییەكی سیاسی و نادادپەروەرانە بكرێت”.

لە ڕاگەیەندراوەکەی بارەگای بارزانیدا هاتووە: “سەبارەت بە بابەتی میكانیزمی دابەشكردنی كورسیی پێكهاتەكان لە هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان و بوونی هەندێ هەوڵ بۆ گۆڕین و دەسكاریكردنی كورسی و مافەكانی پێكهاتەكان و چۆنیەتیی بەشدارییان لە هەڵبژاردن، تێڕوانینی سەرۆك بارزانی بەمشێوەیەیە كە پێویستە ڕێگە بەوە بدرێت پێكهاتەكان خۆیان بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن و هیچ چوارچێوەیەكی دیاریكراو بەسەریاندا نەسەپێندرێت. پێكهاتەكان بەشێكی ئازیز و گرنگی كۆمەڵگەی كوردستانین و نابێت ئیستحقاق و مافەكانیان تێكەڵی هیچ بەرژەوەندییەكی سیاسی و نادادپەروەرانە بكرێت”.

ئەم ڕاگەیەندراوە لە کاتێکدایە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سکاڵایەکی لەسەر کورسی پێکهاتەکان لە دادگای فیدراڵی تۆمار کردووە و کۆمسیۆنیش ژمارەی کورسییەکانیانی بەسەر پارێزگاکاندا دابەش کردووە، ئەمەش ناڕەزایی پێکهاتەکانی لێکەتووەتەوە.

لێخۆشبوونی قەرزی کرێی ئاو جێبەجێدەکرێت
پێشت لێخۆشبوونی قەرزی کرێی ئاو جێبەجێدەکرێت
دەروازە وشکانی و ئاسمانییەکانی عێراق دادەخرێن
دواتر دەروازە وشکانی و ئاسمانییەکانی عێراق دادەخرێن
ەیوەندیدار