مامۆستایانی وانەبێژ شوێن و پلانی خۆپیشاندانیان گۆڕی



مامۆستایانی وانەبێژ رایانگەیاند، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌شداری خۆپیشاندانی مامۆستایان ناكه‌ن له‌ به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوا و كاتژمێر نۆ ده‌چنه‌ به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی گشتی سلێمانی.

ئه‌مشه‌و هه‌ینی ٨ی تشرینی دووه‌می ٢٠٢٣، نوێنه‌ری مامۆستایانی ناڕازی راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكردووەتەوە و دەڵێن:”وەک مامۆستایانی وانەبێژ لە سلێمانی رۆژی یەکشەممە ١٠ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠٢٣، خۆپیشاندان لەبەردەم بینای بەڕێوەبەرێتی پەرورەدەی رۆژئاوا ئەنجام نــادەن.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

مامۆستایانی بەڕێزی وانەبێژ
دەزگاکانی ڕاگەیاندن
١. وەکو مامۆستایانی تە وانەبێژ لە سلێمانی ڕۆژی یەکشەممە ۱۰ۍ۱۲ی۲۰۲۳ خۆپیشاندان لەبەردەم بینای بەڕێوەبەرێتی پەرورەدەی ڕۆژئاوا ئەنجام نــادەین !!
٢. بۆ پشتیوانی و چارەسەرکردنی کێشەی ئەو مامۆستایانەی لەناو شاری سلێمانی کەمتر لە ۱۲ بەشەوانەیان بـۆ ماوەتەوەو شایستەی دارایی مانگی ۹ یان بۆ سەرف نەکراوە، یان دوور خراونەتەوە لە قوتابخانەو خوێندنگاکانیان کاتژمێر 9:00ی سەرلەبەیانی گردبوونەوەی مامۆستایانی وانەبێژ و نوێنەرەکانیان لەبەردەم بینای بەڕێوەبەرێتی گشتی پەرورەدەی سلێمانی ئەنجام دەدرێ،
داوا لەهەموو ئەو مامۆستا وانەبێژە دەکەین کە کێشەی لەم جۆرەیان هەیە لەکات و شوێنی دیاریکراودا ئامادە بن، بەتایبەت تا بتوانین لەگەڵ بەڕێوەبەرێتی گشتی پەرورەدەی سلێمانی دابنیشین بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەکی گونجاو بۆ کێشەکەیان، مامۆستایانی وانەبێژ ، ئەوانەی ئەم کێشانەیان نیە پێویست دەکات پشتیوانی کێشەی هاوڕێکانیان بن و ئامادەبن ..
۳. گردبوونەوەی ڕۆژی یەکشەممەو دانیشتن لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە بە مانای شکانی بایکۆت و نەرمی نواندن نیە لە ئاست داوا هەرە ڕەواکەمان کە دامەزراندنە، بەڵکو تەنها دامەزراندن ناچاری چوونەوە بۆ هۆڵەکانی خوێندنمان دەکات ..
٤. لەهەفتەی داهاتوودا پلانی نوێ بۆ کۆتاییهاتنی وەرزی یەکەم و پلانی بایکۆت بۆ وەرزی دووەم دەخەینەڕوو ..
نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ
لە سنوری سلێمانی
٨ ی ۱۲ ی ۲۰۲۳

لێکۆڵینەوە لە ئاگرەکەی سۆران دەستیپێکرد و سێ ڕۆژ ماتەمینی ڕاگەیەندرا
پێشت لێکۆڵینەوە لە ئاگرەکەی سۆران دەستیپێکرد و سێ ڕۆژ ماتەمینی ڕاگەیەندرا
مەسرور بارزانی بەدواداچوون بۆ هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکەی سۆران دەکات
دواتر مەسرور بارزانی بەدواداچوون بۆ هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکەی سۆران دەکات
ەیوەندیدار