ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم ڕاگەیەنراوێكی دەربارەی هێرشە درۆنیەكە بڵاوكردەوە



ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم- پارتی ڕایدەگەیەنێت، درۆنێكی بۆمبڕێژكراو باڵەخانەیەكی نیشتەجێبوونی هاووڵاتییانی لە شاری هەولێر كردە ئامانج و دەشڵێت: “حكومەتی فیدراڵی عێراق بە بەرپرسیار دەزانین”.

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئێوارەی رۆژی هەینی 8-12-2023، درۆنێكی بۆمبڕێژكراو باڵەخانەیەكی نیشتەجێبوونی هاووڵاتییانی لە شاری هەولێر كردە ئامانج، ئەم هێرشە تەنها زیانی ماددیی لێ كەوتەوە.

ئاماژەی بەوەكردووە، وێڕای سەركۆنەكردنی ئەم هێرشە لە دژی هاووڵاتییانی كوردستان، حكومەتی فیدراڵی عێراق بە بەرپرسیار دەزانین لە راگرتنی ئەم هەوڵانەی گرووپە لەیاسادەرچووەكان.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە دژەتیرۆری كوردستان پێشتر بڵاویكردەوە، ئێوارەی رۆژی هەینی (8ـی كانوونی یەكەمی 2023) كاتژمێر 18:05، درۆنێكی بۆمبڕێژكراو لە شاری هەولێر خۆی بە باڵەخانەیەكی مەدەنیدا كێشا، خۆشبەختانە هیچ زیانێكی گیانیی لێ نەكەوتەوە.

سبەینێ نەوت لەم گەڕەکانە دابەشدەکرێت
پێشت سبەینێ نەوت لەم گەڕەکانە دابەشدەکرێت
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: بەرپرسانی پارتی و یەکێتی ئاگایان لە مووچەخۆری هەرێم نییە
دواتر محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: بەرپرسانی پارتی و یەکێتی ئاگایان لە مووچەخۆری هەرێم نییە
ەیوەندیدار