لە بەغدا ئۆتۆمبێلەكەی دزی و لە سلێمانی دەستگیركرا



لەسەر سكاڵای هاووڵاتییەك و بەبڕیاری دادوەر، مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی دزینی ئوتۆمبێلی سەر بە بەشی نەهێشتنی تاوان تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد و دەستیش گیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هاووڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد، كە لەشاری بەغدا ئۆتۆمبێلەکەی لێدزراوە و گومان دەکرا بەرەو شاری سلێمانی هێنابێتی.

ڕاشیگەیاندووە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و گەیشتنە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی دزینی ئوتۆمبێل تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت. لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلە دزراوەکەدا.

ئاشكراشی كردووە، تۆمەتبار (ه، ن، ع لەدایكبووی ١٩٨١) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٤٤ ڕاگیراوە و دوای تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان ڕەوانەی شاری بەغدا دەکرێتەوە.

درۆنێكی بۆمبڕێژكراو لە هەولێر تەقییەوە
پێشت درۆنێكی بۆمبڕێژكراو لە هەولێر تەقییەوە
ئیسرائیل ژمارەی سەربازە كوژراوەكانی ڕاگەیاند
دواتر ئیسرائیل ژمارەی سەربازە كوژراوەكانی ڕاگەیاند
ەیوەندیدار