بەڤیدیۆ؛ مەلا تاهیر بامۆكی: ئەمە پێی دەوترێت حكومەتی هەرێم؟



مامۆستایەكی ئایینی لە وتاری هەینی ئەمڕۆدا دەستخۆشی لە مامۆستایانی خۆپیشاندەر دەكات و دەڵێت: “ئەمە پێی دەوترێت حكومەتی هەرێم؟”.

مامۆستا تاهیر بامۆكی، مامۆستای ئایینی و وتاربێژی مزگەوتێكی هەڵەبجە لە وتاری هەینیدا ڕایگەیاند، هەمووان ئاگاداری خۆپیشاندانی مامۆستایانین، كە ماوەی سێ‌ مانگە دەوام نەكراوە لە دەڤەری ئەملا.

ڕاشیگەیاند، “ئەملا و ئەولا، سەوز و زەرد، ئەم حكومەت و ئەو حكومەت، تخوا ئەمە عەقڵە؟ لێرە دەوام ناكرێت و لەوێ‌ دەوام دەكرێت، ئەمە پێی دەوترێت حكومەتی هەرێم”.

وتیشی، “من دەستخۆشی لە مامۆستایان دەكەم، كە چەندین ڕۆژ و هەفتەیە خۆپیشاندان دەكەن و ڕژاونەتە سەر شەقامەكان، دەستخۆشیان لێ‌ دەكەم چونكە هیچیان نەشكاند، چونكە ئاگریان بەهیچەوە نەنا، چونكە نەبوون بە كێشە بۆ دامودەزگاكان، چونكە جەرگی هیچ دایكێكیان نەسووتاند، كارێكیان كردووە مەردانە و جوامێرانە، كە هەموو دنیا شاهێدی بۆ كارەكەیان دەدات”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر حكومەتێك لە ئاست خۆپیشاندانی ئەو هەموو مامۆستا ڕۆشنبیر و بەڕێزانە كەڕ و كوێر بێت، مەگەر “القارعە ما القارعە” و “اذا وقعت الواقعە” خەبەری بكاتەوە.

جەختیشی كردەوە، مامۆستایان داوای مافی ڕەوای خۆیان دەكەن و داوای مووچە دەكەین، كە پێغەمبەر (د.خ) دەفەرموێت: “كرێكارێك لە ئێوارەدا پێش ئەوەی ئارەقەكەی وشك ببێتەوە كرێكەی بدەنێ‌” و پەیام بە حكومەت دەدات: “كرێكەیان بدەرێ‌ ئێوە خەریكی چین؟”.

بەهای دۆلار دابەزی
پێشت بەهای دۆلار دابەزی
ئارش عوسمان “بێ ئارایش” بڵاودەکاتەوە
دواتر ئارش عوسمان “بێ ئارایش” بڵاودەکاتەوە
ەیوەندیدار