مەیدانی ئاژەڵان لە سلێمانی دەگوازرێتەوە



قائیمقامی سلێمانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند، له‌ ئاینده‌یه‌‌كی نزیكدا مه‌یدانی ئاژه‌ڵان ده‌گوازرێته‌وه‌‌.

ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێکەوتی (7/12/2023) ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی، بەمەبەستی زیاتر گرنگیدان بە چۆنیەتی گواستنەوەی مەیدانی کرین و فرۆشتنی ئاژەڵان و چاودێریکردنی شوێنەکە و کارکردن بۆ پاراستنی ژینگە و سروشتی ناوچەکە سەردانی مەیدانی کرین و فرۆشتنی ئاژەڵانی کرد و ئەو پڕۆژانەی بەسەر کردەوە لە نزیکی مەیدانەکە لەقۆناغی جێبەجێکردندان،

ئاوات محەمەد ئاشکرایکرد، لە گواستنەوەی مەیدانەکەدا ڕەچاوی بارودۆخی ژیانی هاووڵاتیان و لایەنی ژینەگەی و تەندروستی کراوە، و ئەو شوێنە نوێیەی کە بۆ مەیدانی کرین و فرۆشتنی ئاژەڵان دیاریکراوە بەجۆرێک دیزاین دەکرێت کە لەگەڵ کارو پیشەکە و گۆرانکاریە ناوچەی و سەردەمیەکاندا بگونجێت.

ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر قائیمقامی سلێمانی بۆ گواستنەوەی مەیدانی ئاژەڵان بەردەوام لەهەوڵدا بووە و چەند جارێک کەموکووڕی مەیدانەکەی بۆ لایەنی پەیوەندیدار خستووەتە روو، کار و پێشنیازی گرنگی بۆ گواستنەوەی مەیدانەکە کردووە.

هاوکات لە ماوەکانی ڕابردوودا، لەسەر سکاڵای هاووڵاتیان و دانیشتوانی نزیک لە مەیدانەکە چەند جارێک کاری تێکدان و پاککردنەوە بۆ مەیدانەکە ئەنجام درا، دواتر بەهۆی نزیکبوونی لە ناوچەی نیشتەجێبوونی هاووڵاتیان و ئەو بۆنە ناخۆشەی بەتایبەت لە هاوینداندا لیوەی دەردەچوو، بریاردرا مەیدانی ئاژەڵان بۆ شوێنێکی تر و بە دیزاینێکی سەردەمیانە بگوازرێتەوە.

حکومەتی هەرێم بۆ پشووەکەی یەکشەممە بڕیاریدا
پێشت حکومەتی هەرێم بۆ پشووەکەی یەکشەممە بڕیاریدا
بڕێكی زۆر مادده‌كانی جوانكاری و پاككه‌ره‌وه‌ له‌ناوده‌برێت
دواتر بڕێكی زۆر مادده‌كانی جوانكاری و پاككه‌ره‌وه‌ له‌ناوده‌برێت
ەیوەندیدار