چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی پێشمه‌رگه‌ بۆ خوێندن په‌یوه‌ندییان به‌‌ كۆلێژی ئه‌ركانی به‌غداوه‌ كرد

  • 500 بینین

بۆ به‌شدارییكردن له‌ خولی 83ـی كۆلێژی ئه‌ركانی به‌غدا، 14 ئه‌فسه‌ری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان گه‌یشتنه‌ به‌غدا.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی ، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئه‌م هه‌نگاوه‌ دوای هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ هات له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق بۆ به‌شداریكردنی ئه‌فسه‌رانی پێشمه‌ر له‌ كۆلیژه‌كانی بواری سه‌ربازی له‌ عێراق.

سه‌باره‌ت به‌ جۆری خوێندن له‌و كۆلیژه‌ سه‌ربازییانه‌ كه‌ ئه‌و 14 ئه‌فسه‌ره‌ی پێشمه‌رگه‌ په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردووه‌،لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، خوێندن لە کۆلێژەکە ماوەی دوو ساڵ دەبێت، دەرچووانی کۆلێژی ئەرکان دەبنە خاوەنی بڕوانامەی ماستەر لە زانستە سەربازییەکان.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هه‌رچه‌نده‌ ئەمە یەکەمجار نییە ئەفسەرانی پێشمەرگە بەشداری لە خولی کۆلێژی ئەرکان لە بەغدا دەکەن، بەڵام دوای ماوەیەک دابڕان، ئه‌م 14 ئه‌فسه‌ره‌ بەشداری لەم خولەی کۆلێژی ئەرکان دەکەن و دواتر دەگەڕێنەوە ناو هێزەکانی پێشمەرگە و خزمەتدەکەن.

هۆشداری لە دروستبوونی تەم دەدرێت
پێشتر هۆشداری لە دروستبوونی تەم دەدرێت
فیفا داوایەکی زیلێنسکی رەتکردەوە
دواتر فیفا داوایەکی زیلێنسکی رەتکردەوە
پەیوەندیدار