بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە



بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ لە راگەیاندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات ، لەبەر ئەوەی لەماوەی رابردوودا ویستوویەتی بابەتی ئاوی چەمچەماڵ و کوشتارگەکەی چارەسەر بکات ناچاریان کردووە دەست لەکاربکێشێتەوە.

د. فەرهاد محەمەد، لە رونکردنەوەیەکیدا کە لە لاپەڕەى تایبەتى خۆى بڵاویکردوەتەوە نوسیویەتى:” داوام لێدەکرێت هۆکارى بەزۆر دەستلەکارکێشانەوەم ئاشکرا بکەم، لەگەڵ ئەوەى پێشتر دوو جار داواى دەستلەکارکێشانەوەم کردبوو، بەڵام پەسەند نەکرابوو.

باسی لەوەشکردووە، “حەوزی ئاوی چەمچەماڵ کە لێیەوە ئاو بەسەر دانیشتووانەکەیدا دابەشدەکرێت، ماوەی حەوت ساڵە پاک نەکراوەتەوە بەهۆی ئەوەی خانووی لەسەر دروستکراوە، لە ڕاپۆرتێکی خۆپاراستنی سلێمانیدا بە ڕوونی هاتووە کە حەوزەکان جگە لەوەی پڕە لە زبڵ و حەوت ساڵە پاکنەکراونەتەوە، ڕێگاشی نییە بچیتە سەر حەوزەکان و چاودێری بکەی، هاوکات کارەبای بەردەوامیشی نییە تا کۆنتڕۆڵی ئامێری پێدانی کلۆر بکەیت و سیاجی حەوزەکانیش ڕوخینراوە و ناوچەی موحەرەمە نەماوە بۆ حەوزەکان.”

ئەو بێهیوایی خۆى لە دۆخەکە دەردەبڕێت و دەڵێت: سودى چییە گەر هەمو خەڵکى چەمچەماڵ ئاگادار بکەمەوە کە سەربڕخانەکانیان لە زبڵدان پیسترە و هیچ مەرجێکى تەندروستیان تێدا نییە.

لە نوسینەکەیدا ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە کە تەنها چەمچەماڵ هێندەى فەرەنسا و ئەڵمانیا سامانى سروشتى هەیە کەچى 15 رۆژ جارێک ئاوى خواردنەوەیان پێدەدرێت و ئەو ئاوەش حەوت ساڵە لەناو زبڵداندا گلدەدرێتەوە، دەپرێت: سودى چییە ئاگاداریان بکەمەوە؟

ئەو دەشڵێت” وامزانى ئەگەر تاوان کەشف بکەم رێزم دەگرن، کەچى دەریانکردم.

د. فەرهاد محەمەد لە مانگى ئەیلولى ئەمساڵ و لە ئاگادارییەکدا کە ئاڕاستەى قائیمقامیەتى قەزاى چەمچەماڵى کردوە، هۆشدارى دەدات کە بە هێواشى خەڵکى چەمچەماڵ جینۆساید دەکرێن و سەرچاوى ئاوى خواردنەوە بەهۆى کەسێکەوە رێگرى لە پاککردنەوەى دەکرێت و ئەو ئاوەى دەدرێتەوە هاووڵاتییان پیسە و شیاوى خواردنەوە نییە.

بەکارهێنانی مۆبایل بۆ چەند کاتژمێر تەندروستە؟
پێشت بەکارهێنانی مۆبایل بۆ چەند کاتژمێر تەندروستە؟
خاوەن ئاژەڵەکانی سنووری شاری سلێمانی ئاگادار دەکرێنەوە
دواتر خاوەن ئاژەڵەکانی سنووری شاری سلێمانی ئاگادار دەکرێنەوە
ەیوەندیدار