![](https://xelk.org/wp-content/uploads/2024/03/awincity2.png)
زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە دەرماڵەی سەرجەم خوێندکارانی زانکۆکە دابەش دەکرێت.
سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت:”سبەی پێنجشەممە دەرماڵەی سەرجەم خوێندکارانی زانکۆکە دابەش دەکرێت و خوێندکاران دەتوانن سەردانی یەکەی دارایی کۆلێژ و پەیمانگەکانیان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی دەرماڵەکانیان.
دابەشکردنی ئەم دەرماڵەیە لە کاتێکدایە تاوەکو ئێستا لە زانکۆی سلێمانی نۆ دەرماڵە ولە هەڵەبجە شەش دەرماڵەی خوێندکاران دابەشنەکراوە