هۆشدارییەكی نێودەوڵەتی لەبارەی پارەداركردنی قاعیدە و داعش



ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، هۆشداریی دەدات لە بەرزبوونەوەی ئاستی هەڕەشەكانی تیرۆر لە ناوچە جیاجیاكانی جیهان، بەهۆی تەكنەلۆجیای نوێوە.


ئەنجومەنی ئاسایش ئیدانەی گەیشتنی چەك و كەرەستەی سەربازی و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و تەقەمەنییەكان دەكات بەدەستی تیرۆریستانی داعش و قاعیدە و گروپە چەكدارەكانی سەر بەو ڕێكخراوانە.

بەیاننامەیەكی سەرۆكایەتی كە هەر پانزە ئەندامەكەی ئەنجومەنی ئاسایش ڕەزامەندییان لەسەر دەربڕیوە، لە كۆتایی كۆبوونەوەی كراوە لەبارەی بنبڕكردنی تیرۆر بەسەرۆكایەتی سوبرامانیام جاشانكار وەزیری دەرەوەی هیندستان تیرۆر بە”هەڕەشە لەسەر بوونی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی، وەسف دەكات.

ئەنجومەنی ئاسایش لە بەیاننامەكەیدا، نیگەرانی زۆری خۆی دەردەبڕێت سەبارەت بە كۆكردنەوەی پارە لەیەن تیرۆرستان و ڕەوانەكردنی بە چەندان شێوە، لەڕێی بەكارهێنانی كاری بازرگانی و ڕێكخراوە قازانج نەویستەكان، و ڕفاندن بۆ دەستەبەركردنی فیدیە، و بازرگانی بە مرۆڤ و بابەتە كلتورییەكان و ماددەی هۆشبەر و چەك.

ئەنجومەنی ئاسایش وڵاتانی ئەندام لە نەتەوە یەكگرتووەكان هاندەدات كە ژمارەیان 193 دەوڵەتە، بایەخی سەرەكییان نەهێشتنی پارەداركردنی تیرۆر بێت.

 

 

عێراق و ئێران دەیان ڕوفاتی جەنگ ئاڵوگۆڕدەكەن
پێشت عێراق و ئێران دەیان ڕوفاتی جەنگ ئاڵوگۆڕدەكەن
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
دواتر پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
ەیوەندیدار