بافڵ تاڵەبانی پێشوازی لە کورتەباڵاترین پیاوی جیھان کرد



بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان چاویکەوت بە ئەفشین قادرزادە، کورتەباڵاترین پیاوی جیھان.

لەدیدارێکدا کە خانمی یەکەمی عێراق ئامادەی بوو،  بافڵ تاڵەبانی بە گەرمی بەخێرھاتنی ئەفشین قادرزادەی کرد بۆ سلێمانی و رایگەیاند، بە ئەوپەڕی پێزانینەوە لە پێگە و توانای کورتەباڵاکان دەڕوانین و ئێوە رۆڵێکی ئەرێنی و کاریگەر لە بوارە جیاوازەکانی ژیاندا دەگێڕن.

بافڵ تاڵەبانی وتیشی، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەھەموو شێوەیەک پشتگیریی ماف و داواکارییە رەواکانی کورتەباڵا و خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان دەکات و باوەڕی تەواومان بە یاسایەکی سەردەمی ھەیە کە پارێزەری مافەکانیان بێت.

ڕاشیگەیاند، یەکێتی پێشوازی و پشتگیریی لە ھەر ھەنگاوێکیش دەکات کە ئامانجەکەی خزمەتکردنی ئەو چینە گرنگەی کۆمەڵگە بێت و ھەوڵ بۆ دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستەتر بدات بۆیان.

كاتی پێدانی پارەی بەنزین بە كارتی ئەلیكترۆنی ڕاگەیەنرا
پێشت كاتی پێدانی پارەی بەنزین بە كارتی ئەلیكترۆنی ڕاگەیەنرا
كاتی گەیشتنی 700 ملیارەكە و دابەشكردنی مووچە ڕادەگەیەنرێت
دواتر كاتی گەیشتنی 700 ملیارەكە و دابەشكردنی مووچە ڕادەگەیەنرێت
ەیوەندیدار