کارتی بانکی بۆ جوتیارانی عێراق و هەریم دروست دەکرێت



وەزارەتی کشتوکاڵ و بازرگانی عێراق بڕیاریدا کارتی بانکی کشتوکاڵی بۆ سەرجەم جوتیارانی عێراق و ھەرێمی کوردستان دروست بکرێت.

بەڕێوەبەری بەرنامەی کارتی کشتوکاڵی حکومەتی عێراق رایگەیاند، پڕۆژەکە مانگێکی دیکە بەفەرمی دەکەوێتەبواری جێبەجێکردنەوە و ھەموو پارێزگاکانی عێراقیش دەگرێتەوە بەهەرێمی کوردستانیشەوە.

ئەیاد پۆڵانی، ئاماژەی بەوەشکرد، ھەموو جوتیارێک کارتێکی کشتوکاڵی بۆ دروست دەکرێت و لەو کارتەدا ھەموو چالاکییەکانی جوتیار وەک زەوییەکانی، پلانی داچاندن، وەرگرتنی بنەتۆو و قەرزکردنەکانی لەرێگەی ئەو کارتەوە راییدەکرێت.

بەگوێرەی بڕیارەکەی حکومەتی عێراق، کارتی کشتوکاڵی دەبەسترێتەوە بە وەزارەتی بازرگانیشەوە و شایستەی دارایی جوتیاران لەرێگەی ئەو کارتەوە خەرج دەکرێت.

لە ماوەکانی ڕابردوودا حکومەتی عێراق بە چەند گوژمەیەک پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی ڕەوانەکرد و حکومەتی هەرێم بەسەر جوتیاراندا دابەشیکرد.

چەند شەپۆلێكی بارانی بەلێزمە و بەفر هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
پێشت چەند شەپۆلێكی بارانی بەلێزمە و بەفر هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
وەزارەتی دارایی بڕیارێك بۆ ڕاژەی فەرمانبەران دەردەكات
دواتر وەزارەتی دارایی بڕیارێك بۆ ڕاژەی فەرمانبەران دەردەكات
ەیوەندیدار