سودانی مووچەی بۆ خوێندكاران و كرێكاران ڕاگەیاند



سەرۆك وەزیرانی عێراق پێدانی مووچەی هاوكاری بە خوێندكاران و كرێكاران ڕاگەیاند و جەختیشدەكاتەوە، دەوڵەت ناتوانێت سەرجەم دەرچووان دابمەزرێنێت.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە وتەیەكدا لەكاتی ڕاگەیاندنی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی ڕایگەیاند، خەریكی جیاكردنەوەی ناوی ئەو خوێندكارانەین، كە شایستەی وەرگرتنی مووچەی هاوكارین و بۆ ماوەی 3 مانگ ئەو هاوكاریەیان بۆ خەرج دەكرێت.

ڕاشیگەیاند، تووشی كێشەی دابین كردنی هەلی كار بووین، چونكە دەوڵەت ناتوانێت سەرجەم دەرچووان دابمەزرێنێت.

وتیشی، “سەرجەم ئەو كرێكارانەی هاوبەشیان بۆ دەدرێت و بیمەی دڵنیاییان بۆ كراوە لە كۆمپانیاكان و هەروەها كارمەندانی كەرتی تایبەت، مووچەیان پێ‌ دەدرێت، كە كەمترینی مووچەيان 500 هەزار دینار دەبێت”.

سەبارەت بە تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی، سەرۆك وەزیران ئاشكرای كرد، لە تۆماری تازەدا ناوی 153 هەزار خێزان لە تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی تۆماركراون و مووچە وەردەگرن و هاوكات ناوی نزیكەی 190 هەزار خێزان جیاكراوەتەوە، كە بە نایاسایی تۆماركراون و ڕێكارەكانیش بەردەوام دەبێت بۆ جیاكردنەوەی ناوی ئەوانەی شایستەی وەرگرتنی مووچەی چاودێری كۆمەڵایەتی نین لەپێناو گێڕانەوەی پارە بۆ دەوڵەت.

 

جوتیار عادل پەیامێكی بڵاوكردەوە
پێشت جوتیار عادل پەیامێكی بڵاوكردەوە
جارێكی دیكە نرخی دۆلار بەرزبووەوە
دواتر جارێكی دیكە نرخی دۆلار بەرزبووەوە
ەیوەندیدار