فڕۆکەیەکی جەنگیی ئەمریکا ڕووبەڕووی درۆنێکی ئێران بووەوە



فەرماندەیی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند کە کەشتیی جەنگی وڵاتەکەی لە ناوچەی کەنداو ڕێگری لە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئێران کرد.

فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمەریکا لە ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئێران لە ناوچەی کەنداو لە دەورووبەری کەشتی فڕۆکەھەڵگری “ئایزنهاوەر” سووڕاوەتەوە و پاشان لەلایەن فڕۆکەیەکی جەنگیی ئەمریکا لە ناوچەی کەنداو ڕێگری لێ کراوە.

ڕوونیشیکردەوە کە بەپێ یاسای نێودەوڵەتی، کەشتیگەلی ھێزی دەریایی ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە ئەنجامدانی مانۆڕی سەربازیی و گەشتکردن لەو ناوچانەی کە یاسای نێودەوڵەتی ڕێگای پێداوە.

لە ٢٦ی مانگی تشرینی دووەمدا، فەرماندەیی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو کە گرووپی کەشتی فڕۆکەھەڵگری (USS Dwight Eisenhower) لە گەرووی ھورمز پەڕیوەتەوە و چووەتە ناو ئاوەکانی کەنداو.

 

بۆچی ئەمساڵ هاووڵاتیان ئەمپێڕەکانی کارەبای مۆلیدە زیاد ناکەن؟
پێشت بۆچی ئەمساڵ هاووڵاتیان ئەمپێڕەکانی کارەبای مۆلیدە زیاد ناکەن؟
نرخی کارەبای موەلیدە دیاریکرا
دواتر نرخی کارەبای موەلیدە دیاریکرا
ەیوەندیدار