شارەزایەکی کەشناسی: بارانی زۆر باش بەڕێوەیە



شارەزایەکی کەشناسی پێشبینییەکانی بۆ بارانبارینی ئەم مانگە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ” ئەم مانگە بارانی زۆر باش بەڕێوەیە”.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، لە ٦ی مانگەوە پێشبینی دەستپێکردنەوەی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆکانی دەریای ناوەراست و سوور بۆ سەر ناوچەکانمان دەکرێت و ئەم مانگە بارانی زۆر باش دەبارێت.

ئاماژەی بەوەکرد، بارانبارین بەچەند قۆناغێکی یەک لە دوای یەک دەبێت کە مەودای نێوان بارانەکان نزیک دەبن لەیەک، ئەگەری ھەیە چەند شەپۆلێکی بارانبارین لە نێوان ٦ بۆ ٢٠ی مانگ بە ڕێژەی مامناوەند و زۆر باش ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە لەگەڵ بارینی بەفرێکی زۆریش لەسەر ناوچە شاخاویە سنووریەکان و ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بە تایبەت لە دوای ناوەڕاستی مانگەوە .

ئاراس جەبار ئەوەشی خستەڕوو، بەگشتی پێشبینی دەکرێت ئەم مانگە باراناوی بێت و بەراورد بە مانگی ڕابردوو ژمارەی شەپۆلەکان زیاتر ببێت، بۆ بەفر بارین و ھاتنی شەپۆلی سەرما لەسەنتەری شارەکان و ناوچە شاخاویە نزمەکان بۆ ئەم مانگە تا ئێستا ھیچ دیار نییە.

نرخی زێڕ بەرزتر بووەوە
پێشت نرخی زێڕ بەرزتر بووەوە
ئابووری، وەك هۆکارێک بۆ توندوتیژی دژی ژنان
دواتر ئابووری، وەك هۆکارێک بۆ توندوتیژی دژی ژنان
ەیوەندیدار