ناتانیاهو: بە هەموو هێزمانەوە بەردەوام دەبین لە هێرشکردنە سەر غەززە



سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، رایگەیاند، بە هەموو هێزیان بەردەوام دەبن لەسەر هێرشکردنە سەر کەرتی غەززە

بنیامنین ناتانیاهو،سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بڵاوکردەوە.

ناتانیاهو باسی لەوە کرد کە هێزەکانی ئیسرائیل لە غەززە پێشڕەویان کردووە و، هەتا گەیشتن بە هەموو ئامانجەکان، بەتایبەتی لەناوبردنی حەماس و ئازادکردنی هەموو دیلەکان لە غەززە، بە هەموو هێزەوە بەردەوام دەبێت لە هێرش کردن.

دوای ٧ رۆژ لە راگەیاندنی ئاگربەست ئەمڕۆ هەینی کۆتایی هات و راستەوخۆ ئیسرائیل دەستی بە هێرش بۆردومانەکان بۆ سەر کەرتی غەززە کردەوە و تاوەکو ئێستا نزیکەی ١٠٩ کەس کوژراون و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون.

سەلام قەزاز: وەزیری سامانە سرووشتییەکان دەسەڵاتی نییە پارە بۆ کارەبا خەرج بکات
پێشت سەلام قەزاز: وەزیری سامانە سرووشتییەکان دەسەڵاتی نییە پارە بۆ کارەبا خەرج بکات
داهاتی فرۆشتنی نەوتی مانگی ڕابردوو ئاشکرا کرا
دواتر داهاتی فرۆشتنی نەوتی مانگی ڕابردوو ئاشکرا کرا
ەیوەندیدار