شاندی هەرێمی كوردستان لە (COP 28) سەردانی شاندی حكومەتی عێراقی فیدرالی كرد



حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، لە میانی بەڕێوەچوونی لووتکەی جیهانیی کەش و هەوا هەردوو ساندی هەرێم و عێراق چاویان بەیەک کەوت.

لە ڕاگەیەندراوەکەی حکومەتی هەرێم هاتووە، ئەمڕۆ ڕێكەوتی ٢٠٢٣/١٢/١ لە (cop 28) لە وڵاتی ئیمارات شاندی هەرێمی كوردستان كە پێكهاتبوو لە هەر یەك فوزی حەریری سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم و دكتۆرە بیان سامی عبد الرحمن راوێژكاری سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ گۆڕانی كەشوهەوا و دلشاد شەهاب ڕاوێژكاری سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەرەدانی باڵی عیراقییان كرد، لەسەردانەكەدا باس لە گرنگی هەماهەنگی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان وحكومەتی عیراق كرا.

لووتکەی جیهانیی کەش و هەوا لە ئیمارات بە بەشداری و ئامادەبوونی چەندین سەرکردە و بەرپرس و سەرۆکی وڵاتان بەڕێوە دەچێت، تێیدا میکانیزم و ڕێککارەکان بۆ ڕێگەگرتن لە تێکجوونی کەس و هەوا و پیسبوونی زەوی دەخرێنە بەر باس.

وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
پێشت وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
یەکێک لە کورتترین وتارەکانی هەینی
دواتر یەکێک لە کورتترین وتارەکانی هەینی
ەیوەندیدار