نێچیرڤان بارزانی گەیشتە ئیمارات



ئەمڕۆ پێنجشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر بانگهێشتی شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیماراتی یەکگرتوو گەیشتە ئیمارات.

ئەمڕۆ سەرۆکایەتی هەرێم لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەم سەردانەی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەشداریکردنە لە کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان (COP28)، کە سبەی هەینی، لە شاری ئێکسپۆ سیتی لە دوبەی بە هاوبەشی لەگەڵ ڕۆژی نیشتمانیی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، بە ئامادەبوون و بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە سەرکردە و سەرکردەکانی جیهان بەڕێوەدەچێت.

لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا، نێچیرڤان بارزانی بانگهێشتنامەیەکی فەرمی لە سەرۆکی ئیمارات، محەمەد بن زاید ئال نەهیان وەرگرت بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی لوتکەی جیهانی کەشوهەوا (COP28) لە دوبەی، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستیپێکرد.

ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی سەرۆکایەتی ئەم دانیشتنەی کۆنفرانسەکە دەکات کە ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت و باس لە پرسەکانی پەیوەست بە گۆڕانی کەشوهەوا و ڕێگاکانی ڕووبەڕووبوونەوەی کاردانەوەکانی و ڕۆڵی وڵاتان لە کەمکردنەوەی مەترسییەکانی دەکات.

COP28 یەکێکە لە گەورەترین و گرنگترین کۆبوونەوە نێودەوڵەتییەکان لە ساڵی 2023، و خەڵکێکی زۆر لە هەموو جیهانەوە سەیری دەکەن.

وەک گەورەترین پرۆسەی بڕیاردان لە جیهاندا سەبارەت بە پرسەکانی کەشوهەوا، پێشبینی دەکرێت زیاتر لە ٧٠ هەزار کەس بە سەرۆکی دەوڵەتانیشەوە بەشداری بکەن، بۆ بنیاتنانی کۆدەنگی و پێشکەوتنی بەرجەستە لە پرۆسەی دانوستان لە نێوان لایەنەکان و شاندەکان، هاوکات هەزاران ڕێکخراوی ناحکومی، کەرتی تایبەت، لایەنە پەیوەندیدارەکان، ئامادەی ئەم کۆنفرانسە دەبن.

یەکەم دانیشتنی کۆنفرانسی لایەنەکان (COP) لە مانگی ئازاری ساڵی ١٩٩٥ لە شاری بەرلینی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو، و بارەگای سکرتاریەتی کۆنفرانسی چوارچێوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گۆڕانی کەشوهەوا دەکەوێتە شاری بۆن.

سەرچاوە: ئاژانسی هەواڵی ئیمارات، WAM.

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی گشتیی نوێی فەڕەنسا کۆبووەوە
پێشت قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی گشتیی نوێی فەڕەنسا کۆبووەوە
حزبەکەی حەلبوسی مەترسی هەڵوەشانەوەی لەسەرە
دواتر حزبەکەی حەلبوسی مەترسی هەڵوەشانەوەی لەسەرە
ەیوەندیدار