بانکی ناوه‌ندی عێراق: ڕێژەی هەڵاوسان جێگیرکراوە



ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە ١٥٦ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو نرخەکەی دابەزیووە.

لەکاتێکدا نرخی ئاڵوگۆڕی دراو کاریگەری لەسەر هەڵاوسانی ئابووری دەبێت، سەقامگیری نرخیش یارمەتی جێگیرکردنی هەڵاوسان دەدات.

پێشتر نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی بانکی ناوه‌ندی عێراقی ڕایگه‌یاند، بەدەستهێنانی سەقامگیری نرخ و هەڵاوسان لە عێراق بەراورد بە وڵاتانی دراوسێ و عەرەبی ئاماژەیە بۆ سەرکەوتوویی ڕێکارەکانی بانکی ناوەندیی.

نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی بانکی ناوه‌ندی عێراقی له‌ ڕاگەیەندراوێکدا باسی له‌وه‌كردووه‌، ” سەقامگیریی لە نرخ و هەڵاوسان لە عێراق بەراورد بە وڵاتانی دراوسێ و عەرەبی بە شێوەیەکی سەرکەوتووانەتر بەدەستهاتووە، بەراورد بە زۆرێک لەو وڵاتانە کە هەڵاوسان گەیشتووەتە دوو یان سێ پلەی ده‌یه‌مین”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لە مانگی ئاب-دا هەڵاوسان لە عێراق گەیشتووەتە نزیکەی ٪٣.٧ لە کاتێکدا هەڵاوسان لە وڵاتانی دیکە گەیشتووەتە پلەیەکی بەرزتر، لە ئێران ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان گەیشتووەتە  ٪٤٦ و وڵاتی تورکیاش رێژه‌ی هه‌ڵاوسانی ٪٥٧ بوو، ئەمەش سەرکەوتوویی ڕێکارەکانی بانکی ناوەندی لە بەدەستهێنانی سەقامگیری نرخ و پاراستنی ڕێژەی هەڵاوسان لە سنورێکی په‌سه‌ندكراودا نیشاندەدات”.

 

پێنج کۆڵبەر بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون
پێشت پێنج کۆڵبەر بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان گۆڕانکاریی بەسەردا هات
دواتر نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان گۆڕانکاریی بەسەردا هات
ەیوەندیدار