وەزیری ئاوەدانکردنەوە: پرۆژەی هێڵی شەمەندەفەر لە قۆناغی دیزاینکردندایە



وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجیکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان باس لە پرۆژەی هێڵی شەمەندەفەر دەکات لە کوردستان و دەڵێت:”پرۆژەی هێڵی شەمەندفەرە لە قۆناغی دیزاینکردندایە ئێستا لەگەڵ هەندێک کۆمپانیاکان لە گفتوگۆداین بۆ دایزاینکردنەکەی”.

دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە: پرۆژەکە ستراتیژی و گرنگە راستە هەندێک خەڵک بە شتی مەحاڵی دەبینن و بە قسەی فەنتازیاوە بە گاڵتەجاری باسی دەکەن، بەڵام دەبێت بەردی بناغەکەی بۆ دابنێین. هیودارم لە ساڵانی داهاتوو پاش تەواوکردنی دیزاینەکەی بتوانین ئەو پرۆژەیە بخەینە بواری جێبەجێکردنەوە.

دەشڵێت:” ئەو پرۆژەیە لەسەر بودجەی حکومەتی هەرێم دروست ناکرێت، بەڵکو لە چوارچێوەی دەستەی وەبەرهێناندایە، چونکە تێچووەکەی چەندین ملیۆن دۆلارە و پێویستیشە کۆمپانیا نێودەڵەتییەکان بەشداربن لە دروستکردنی پرۆژەکەدا”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هێڵی شەمەندەفەری عێراق جیاوازە لەو بەرنامەیەی ئێمە هەمانە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، چونکە هێڵی ئاسنینی عێراق بە هەرێمی کوردستاندا تێناپەڕێت لە تەلەعفەرەوە بەرەو تورکیا دەیبەن کە ئەوە لەگەڵ بەرژەوەندی هەرێمی کوردستاندا ناگونجێت بە روونی ئەوەشمان لەگەڵدا باس کردوون.

“هێڵی ئاسنین لە هەرێمی کوردستان کە دروستدەکرێت لە باکوورەوە لە ئیبراهیم خەلیل دەستپێدەکات تا دەچێتە پەروێزخان لە باشوور و بە دوو ناوچەی موسڵ و کەرکوکیشدا تێپەڕدەبێت واتا هێڵەکە گەیەنەرێک دەبێت لە نێوان تورکیا و عێراق و ئێرانیش” وەزیری ئاوەدانکردنەوە وادەڵێت.

سەبارەت بەوەی کە دەوترێت جیاوازی دەکات لە نێوان پارێزگاکاندا دانا عەبدولکەریم وتیشی: لەو کاتەوە من وەزیرم هیچ جیاوازییەکم لە نێوان پارێزگاکاندا نەکردووە زۆرترین پرۆژە خزمەتگوزاری و پرۆژە نیشتەجێبوونەکانیشمان لە سلێمانی ئەنجامداوە.

وتەبێژی حکومەتی هەرێم وەڵامی عەممار حەکیم دەداتەوە
پێشت وتەبێژی حکومەتی هەرێم وەڵامی عەممار حەکیم دەداتەوە
چوار رۆژ پشوو راگەیەندرا
دواتر چوار رۆژ پشوو راگەیەندرا
ەیوەندیدار