ریکلام کردن بۆ چا و قاوەی کێش دابەزاندن قەدەغەکرا



وەزارەتی تەندروستی بڕیاری دا ریکلامکردن بۆ ئەو چا و قاوانە قەدەغە بکاتكە بە مەبەستی دابەزاندنی كێش یان زیادكردنی كێش بەكاردەهێندرێن.

د. سەركار سورچی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، ئەو چا و قاوانەی کە بەکاردەهێندرێن بۆ کێش دابەزاندن، پێویستە لە رێگەی کوالێتی کۆنتڕۆلی جۆری دەرمان (KMCA) رێگەپێدانیان هەبێت و ستیكەریان لێبدرێت و تەنیا لە دەرمانخانەكان بفرۆشرێن.

بەپێی نوسراوێک کە واژووی د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی لەسەرە و تێیدا هاتووە کە ریكلامكردن بۆ ئەو جۆرە چا و قاوانە بە هەمووشێوەیەك قەدەغەیە لە راگەیاندنەكانی بینراو و بیستراو و نووسراو و تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان”

وەزارەتی تەندروستی دەشڵێت:”هەر کەسێک پابەند نەبێت رێکاری یاسایی توندی بەرامبەر دەگیرێتەبەر”.

May be an image of text

 

هۆکاری کەمی کێشەی کارەبا ئاشکرا دەکرێت
پێشت هۆکاری کەمی کێشەی کارەبا ئاشکرا دەکرێت
حاکم قادر: دۆخی هەرێم لە زۆر رووەوە پاشەکشەی کردووە
دواتر حاکم قادر: دۆخی هەرێم لە زۆر رووەوە پاشەکشەی کردووە
ەیوەندیدار