کەسێک لە مزگەوتێكی هەڵەبجە دزی لە نوێژخوێنێك دەكات



پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی هەڵەبجە ئاشكرای دەكات، تۆمەتبارێكیان دەستگیر كردووە، كە لەکاتی نوێژدا دزی لە هاووڵاتییەک کردبوو.

بەشی پۆلیسی نەهێشتی تاوان لە هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، تۆمەتبارێکیان دەستگیر کرد بەتۆمەتی دزی کردن بەبڕی ۳٥۰ هەزار دیناری عێراقی لەهاووڵاتییەک لەکاتی ئەنجامدانی نوێژی عەسر لەمزگەوتێکی هەڵەبجەدا.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو كەسەی دزیەكەی لێكراوە ناوی (ی .ح.ک) تەمەن ٤٤ ساڵە و دانیشتوی سنووری پارێزگای سلێمانییە.

ئاشكراشی كردووە، تۆمەتبار لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و لەکاتی ئێستادا بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیراوە بەپێ ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی.

نەوتە هەرزانەكەی عێراق لەناو شار دابەش ناكرێت
پێشت نەوتە هەرزانەكەی عێراق لەناو شار دابەش ناكرێت
هۆکاری ڕەتکردنەوەی سکاڵایەک تایبەت بە مووچەی فەرمانبەران ئاشکرا کرا
دواتر هۆکاری ڕەتکردنەوەی سکاڵایەک تایبەت بە مووچەی فەرمانبەران ئاشکرا کرا
ەیوەندیدار