بەهۆی دروستکردنی درۆن و بۆمبی چێندراو چوار کەس لە عێراق لە سێدارە دەدرێن



بەتۆمەتی دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و بۆمبی چێندراو بۆ هێرشکردنە سەر هێزە ئەمنییەکان ڕۆژی دووشەممە، دادگای ناوەندیی تاوانەکانی عێراق سزای لەسێدارەدانی بۆ چوار کەس دەرکرد، عێراق دەیەوێت بەکارهێنانی چەک لە وڵاتدا لەگەڵ بڵاوبوونەوەی زۆرێک لە لایەنە چەکدارەکان سنووردار بکات، کە بەشێکیان بنکە سەربازییەکانی ئەمریکایان کردووەتە ئامانج.

سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق ڕایگەیاند، “تیرۆریستان پاڵپشتی لۆجستییان بۆ باندە تیرۆریستییەکانی دیکە کردووە لەپێناو بەئامانجگرتنی هێزە ئەمنییکاندا”.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، “محەمەد شیاع سودانی داوای لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی کردووە هاوکاری عێراق بکات و پشتیوانی بکات لە دەستنیشانکردنی لایەنگرانی تیرۆردا”، ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژێک پێش دەرکردنی سزای لەسێدارەدانی ئەو چوار تۆمەتباردا سوودانی لەگەڵ کەریم ئەحمەد خان، داواکاری گشتی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان کۆبوویەوە.

لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکەدا “باسیان لە میکانیزمی هاریکاری نێوان حکومەتی عێراق و دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان کرد بۆ لێپرسینەوە لە ئەندامانی باندە تیرۆریستییەکان کە تاوانیان لە عێراق ئەنجامداوە، بە شێوەیەک کە هاوکار بێت بۆ هێنانەدی دادپەروەری بۆ ئەو هەزاران قوربانییەی دەستی تیرۆر”.

سوودانی جەختی کردووەتەوە لە پێویستی “پاڵپشتیکردنی عێراق لە دادگاییکردن و لێپرسینەوە لەو چەکدارانە کردەوە کە بوونەتە هۆی گیانلەدەستدانی عێراقییەکان و کۆمەڵکوژی دڕندانەیان بەرامبەر بە خەڵکی سڤیل ئەنجامداوە”

لایخۆیەوە، کەریم ئەحمەد خان، دووپاتی کردەوە ئەوان وەک دادگای تاوانی نێودەوڵەتی سوورن لەسەر لێپێچینەوە و لێپرسینەوە لەو کەسانەی سەر بە رێکخراوە تیرۆریستییەکانی عێراقن و هەوڵدەدەن دادپەروەری بۆ قوربانیان دابین بکەن، وتیشی: عێراقییەکان لە ڕێگەی یەکڕیزی و یەکگرتوویی خۆیانەوە داعشیان تێکشکاند.

عێراق لەژێر هەڕەشەی لافاودایە
پێشت عێراق لەژێر هەڕەشەی لافاودایە
سێ کەس بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران
دواتر سێ کەس بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران
ەیوەندیدار