عیزەت سابیر: نرخی نەوت و بەنزین هەرزان دەكەین



بریكاری وەزیری نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، نرخی نەوت و بەنزین بۆ نیوە كەم دەكرێتەوە و هەوڵ دەدەن نرخی سووتەمەنی هاوشێوەی پارێزگاكانی عێراق بێت و وتيشى، “لە 1-12-2023ەوە نرخی یەك بەرمیل نەوتی سپی لە 100 هەزار دینارەوە دەكرێتە نیوە”.

د.عیزەت سابیر، بریكاری وەزیری نەوتی عێراق لە لێدوانێكدا ڕایگەیاندووە، لە سێ هەفتەی ڕابردوودا داوامان لە وەزیری نەوت كردووە، كە ناكرێت نرخی بەرمیلێك نەوت لە ناوچەكانی دیكەی عێراق 30 هەزار دینار بێت و لە هەرێمی كوردستان بە 100 هەزار بێت و وەزیری نەوت داواكەی پەسەند كردووە و لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی ئابووریدا بڕیاری لێدراوە و پەسەندكراوە.

وتیشی، “لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە یەك بەرمیل نەوت بە 50 هەزار دینار دابەش دەكرێت”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “هەوڵ دەدەین بەهەمان جۆر بەنزین و گازیش نرخەكەی دابەزێت. عێراق یەك عێراقە و ناكرێت نرخی یەك لیتر بەنزین لەناوچەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق 450 دینار بێت و لە هەولێر و سلێمانی و شارەكانی دیكەی هەرێمی لە سەرووی 850 دینارەوە بێت”.

جەختیشی كردەوە، “من كوڕی سلێمانیم و یەكێتی منی ناردووە بۆ وەزارەتی نەوتی عێراق و هەوڵ دەدەم خزمەتی هەموو عێراقیەكان و هەرێمی كوردستان و شارە حەیاتەكەش بكەم”.

دڵشاد شه‌هاب: هیچ بیانوویەك نییە بۆ نەناردنی مووچەی فەرمانبەران
پێشت دڵشاد شه‌هاب: هیچ بیانوویەك نییە بۆ نەناردنی مووچەی فەرمانبەران
كەشوهەوای هەرێم دەگۆڕێت و پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە
دواتر كەشوهەوای هەرێم دەگۆڕێت و پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە
ەیوەندیدار