یەکێتی لەگەڵ گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو کۆدەبێتەوە



میدیای فەرمی یەکێتی بڵاویکردووەتەوە، سبەینێ شەممە وەفدێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ ھەریەک لە بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی دادگەریی و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کۆدەبێتەوە.

راشیگەیاندووە، وەفدەکەی یەکێتی سەرەتا لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە و دواتر لەگەڵ ھەریەکە لە کۆمەڵی دادگەریی و یەکگرتووی ئیسلامی کۆدەبێتەوە.

میدیای یەکێتی دەشڵێت: ئەندامانی وەفدی یەکێتی پێکدێن لە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، عیماد ئەحمەد، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، سەعدی ئەحمەد پیرە و سالار سەرحەد.

شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
پێشت شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڤاڵ ئەبوبەکر:دۆخی کارەبای نیشتمانیی زۆر خراپ بووە
دواتر هەڤاڵ ئەبوبەکر:دۆخی کارەبای نیشتمانیی زۆر خراپ بووە
ەیوەندیدار