مامۆستایانی ناڕازی: یەکشەممە لە دادگای فیدراڵی دەبین دووشەممە لە شەقام دەبین



مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی رایانگەیاند، یەکشەممە لە دادگای فیدراڵی دەبین دووشەممە لە شەقام دەبین بۆ گەڕانەوەی شکۆ و لوتشکاندنی دەسەڵاتداران.

مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند: رۆژی یەکشەممە ٢٦-١١-٢٠٢٣، لە دادگای باڵای فیدراڵی دەبین بۆ بەرگریکردن لە ژیان و گوزەرانی هەموان و رزگارکردنی موچەکانمان لە دەستی چەتەو دزەکان.

راشیانگەیاند، رۆژی دووشەممە، ٢٧-١٢-٢٠٢٣ لە شەقام دەبین، ئەو رۆژە دەکەینە گەڕانەوەی شکۆ بۆ هەمووان و لوتشکاندنی دەسەڵاتداران و وەڵامی ئەوانە دەدەینەوە کە نابەرپرسانە داوای دەوامکردنی بێ مووچە دەکەن.

مامۆستایانی ناڕازی دەشڵێن، ١٣ شار و شارۆچکەی هەرێمی کوردستان خۆپیشاندان ئەنجام دەەین.

ئەوە  لەکاتێکدایە ماوەی زیاتر لە دوومانگە خوێندن دەستیپێکردووەتەوە، بەڵام لە سلێمانی، راپەڕین ، هەڵەبجە گەرمیان وانە نەخوێندراوە.

هەڤاڵ ئەبوبەکر:دۆخی کارەبای نیشتمانیی زۆر خراپ بووە
پێشت هەڤاڵ ئەبوبەکر:دۆخی کارەبای نیشتمانیی زۆر خراپ بووە
پارێزگای هەولێر دەربارەی 14 ملیارەکەی حکومەتی عێراق ڕوونکردنەوە دەدات
دواتر پارێزگای هەولێر دەربارەی 14 ملیارەکەی حکومەتی عێراق ڕوونکردنەوە دەدات
ەیوەندیدار