یوسف کیلابی پیرۆزبایی لە مووچەخۆرانی هەرێم دەکات



یوسف كیلابی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی پیرۆزبایی لە فەرمانبەرانی هەرێم دەكات بەهۆی ڕەزامەندبوونی حكومەتی عێراق بۆ خەرجكردنی مووچەی ڕاستەوخۆی فەرمانبەرانی هەرێم.

یوسف كیلابی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس نوسیویەتی، “پیرۆزبایی لە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكەین بۆ ئەم سەركەوتنە مەزنە، ئێمە بەڵێنەكەمان جێبەجێکرد”.

ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی نیشاندا بەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاستەوخۆ بنێردرێت‌ و بۆ ئەو مەبەستەش بە نووسراوێك ئەمیندارێتی گشتی پەرلەمانی عێراق ئاگاداردەكاتەوە، داوایکرد کە دەبێت حكومەتی هەرێم هەموو زانیارییەك لە بارەی ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە بدات بە حكومەتی عێراق.

میدیای فەرمی ئیسرائیل: “سبەی کاتژمێر 10 ئازادکردنی دیلەکان لە غەززە دەست پێدەکات”
پێشت میدیای فەرمی ئیسرائیل: “سبەی کاتژمێر 10 ئازادکردنی دیلەکان لە غەززە دەست پێدەکات”
محەمەد حاجی مەحمود: ئێستا عێراق کورد بە عێراقی نازانێ بەڵام هەموو کورد شینی بۆ دەکات
دواتر محەمەد حاجی مەحمود: ئێستا عێراق کورد بە عێراقی نازانێ بەڵام هەموو کورد شینی بۆ دەکات
ەیوەندیدار